نوێترین

recent

01/04/2024

بەغدا سوورە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەوادەی خۆی و پلانیشی بۆ ئەگەری دروستبوونی دووئیدارەیی دانا


شەوی ڕابردوو چوارچێوەی هەماهەنگی لەماڵی نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کۆبوونەوە لەسەر هەڵوێستیی پارتی بەرامبەر دادگای فیدڕاڵی و کێشەکانی هەڵبژاردن.

بەگوێرەی زانیاریەکان لە کۆبوونەوەکەدا بەشداربووان بەوردی قسەیان لەسەر هەڵوێستی پارتی بەرامبەر دادگای فیدڕاڵی کردووە و لەسەر ئەوە کۆکبوون کە پشتگیری لە بڕیارەکانی دادگاکە بکەن.

هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا پشتیوانی تەواو بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەوادەی دیاریکراوی خۆی بەپێی مەرسوومی سەرۆکایەتی هەرێم دەربڕدراوە پێش تەواوبوونی وادەی کاری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان.

هەروەها بایکۆتی هەڵبژاردن لەلایەن پارتی و ئەگەری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لەبەشێکی هەرێمی کوردستان و نەکردنی لەبەشێکی دیکەی و درووستبونی دووئیدارەیی بابەتێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بووە، بەپێویستیان زانیوە ڕێوشوێنی پێوێست لەو کاتەدا بگرنەبەر و حکومەتی عێراق دەستوەردان بکات لەو ڕەوشەدا.

هاوکات دووپاتیشیان کردووەتەوە نابێت سازش و گۆڕانکاری لەبڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی بکرێت چونکە ئەوە نیشانەی پاشەکشەو شکستی عێراقە.


Picsart-24-02-23-21-31-09-085