نوێترین

recent

31/03/2024

پارتی ‏بەفەرمی ‏داوای ‏دواخستنی ‏هەڵبژاردن ‏دەکات


ئێستا شاندێكى پارتى له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ كۆمسیۆن له‌ كۆبوونه‌وه‌دایەو داواى دواخستنى هه‌ڵبژاردن دەکات بۆ مانگى 10 


شاندێكى پارتى دیموكراتى كوردستان، به‌سه‌رۆكایه‌تى شاخه‌وان عەبدوڵڵا له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق له‌باره‌ى دواخستنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان بۆ مانگى 10ى ئەمساڵ لە كۆبوونه‌وه‌دایە.

به‌پێى ئه‌و زانیاریەکان ، شاندێكى پارتى دیموكراتى كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تى شاخه‌وان عەبدوڵڵا، جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق و رێبوار هادى، ئه‌ندامى پێشووی لیژنه‌ى یاسایى له‌ په‌رله‌مانى عێراق، له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق و یۆنامى له‌ كۆبوونه‌وه‌دان به‌مه‌به‌ستى دواخستنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان.

 پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ رێگه‌ى ئه‌و شانده‌وه‌ داوا ده‌كات هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان بۆ مانگى 10ى 2024 دوابخرێت.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085