سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی عێراق راگەیاند، پێش جەژن پارەى مووچەى مانگى سێ بۆ هەرێم دەنێردرێت
سەرچاوەیەک لە دارایی عێراق:
وردبینى لە لیستى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمدا دەکرێت و پاشانیش بە چەند چەردەیەک پارەى مووچەى مانگى سێش بۆ هەرێم دەنێردرێت.
بە ئەگەرێکى بەهێز پێش جەژن هەموو پارەکە یان بەشێکى زۆرى بۆ مووچەی مانگی ئازار دەگات و بەشێوەى کاشیش دەنێردرێت.
ئەگەر هەرێم هاوشێوەى مانگى پێشوو کێشە بۆ لیستى مووچەى هێزە ئەمنییەکان دروست نەکات و رەزامەند بێت لەسەری، دەتوانێت بە داهاتی ناوخۆ و ئەو پارەیەی بەغدا دەینێرێت مووچەى مانگى سێش دابەش بکات.
لە ئێستادا لیستى مووچەى مانگى سێی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانەی بەغدا کراوە و پێویستە هەرێم خشتەی دارایی مانگى پێشوو رەوانەى بەغدا بکات و روونیبکاتەوە پارەکەى بەغداى لە چیدا خەرج کردووە.
ئەمەش لەکاتێکدایە بۆ ماوەی بیست ڕۆژ مووچەی مانگی دووی فەرمانبەرانی هەرێم کە لەلایەن بەغداوە نێردرابوو لەلایەن حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمەوە بە فەرمانی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی بە بارمتەگیرابوو دواتر لەژێر فشارەکاندا بە دوو لیستی جیاواز دابەشکردنی مووچە ڕاگەێندرا..
