نوێترین

recent

30/03/2024

سەرۆکی ‏دەزگای ‏بەخشین ‏وازهێنانی ‏لە ‏کۆمەڵ ‏ڕاگەیاند


بەرپرسێكی كۆمەڵی دادگەری دەستیلەکارکێشایەوە و بڵاویکردەوە، كۆمەڵ بەرەو تونێلێكی تاریك دەڕوات و سەرقاڵی كێشەی لاوەكییە.

فەخرەدین قادر بەرپرسی دەزگای خێرخوازیی بەخشینی كۆمەڵی دادگەری و سكرتێری پێشووتری پەرلەمانی كوردستان، لە پەیامێكدا له دوێنی بۆ عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵ و ئەنجوومەنی سەركردایەتیی كۆمەڵی ناردووە، دەستلەكاركێشانەوەی خۆی راگەیاندووە.

فەخرەدین قادر لە نامەكەیدا نووسیویەتی دوای ئەوەی راتانسپاردین بۆ كاركردن لە دەزگای خێرخوازیی بەخشین، بە داخەوە وەكو پێویست پشتیوانیتان نەكردین و سەرقاڵتان كردین بە كێشەی لاوەكییەوە.

دەشڵێ بە ئاشكرا بێمتمانەییتان بەمن بینرا، لە كاتێكدا ئێمە بۆ زیاتر لە 20 ساڵە بەیەكەوە كار دەكەین.

لە بەشێكی تری نامەكەشدا هاتووە كە ئاسۆی كاری كۆمەڵ بەرەو تونێلێكی تاریك دەروات.

لە كۆتاییشدا نووسیویەتی: "من لەم قۆناغە دەست لەكار كێشانەوەی خۆم لە بەرپرسیارییەتی دەزگای بەخشین رادەگەیەنم."
Picsart-24-02-23-21-31-09-085