لە سلێمانی دانانی نینۆکی بوکێک ١٥٠٠$ تێچوو
لە سلێمانی دانانی نینۆکی بوکێک ١٥٠٠$ تێچوو
ئەمڕۆ لە زۆرێک لە پەیجەکان هەواڵێک بڵاو کرایەوە کە بوکێک بۆ دانانی نینۆکی بڕی ١٥٠٠$ سەرف کردووە
بە پێی زانیاریەکانی ئەو بوکە لە دیزاین کردنی نینۆکانیدا ئەڵماسی بەکار هێناوە
ئاراشگای (legend beauty stodio ) ئەو زانیاریەی پشت ڕاست کردەوە کە ئەو خانمە ئاهەنگی گواستنەوەی بووە و لە ئاراشگاکەی ئەوان چاکردنی نینۆک و ڕازاندنەوەکەی ئەنجام داوە لە دیزاینی نینۆکیدا (٥٦) نقێمی ئەڵماسی بەکار هێناوە کە نرخەکەی ١٤٠٠$ بووە چاکردن و دیزاینی نینۆکەکەشی بە شێوەی vip بۆ ئەنجام دراوە و ١٠٠$ تێچووە و لەسەر داوای خۆی بووە ئەوەشی خستە ڕوو کە چاکردنی نینۆک و دیزاین کردن لە ٣٠$ دەست پێ دەکات بەڵام لەسەر داوی مشتەریەکان شێوە و نرخی کارەکان دەگۆڕێت
سەرەڕایی قەیرانی دارای و خراپی دۆخی هاوڵاتیان بەڵام کەم نین ئەو کەسانەی لە ژیانێکی زۆر باشدا دەژین و زۆر جار پارەیەکی خەیاڵی سەرف دەکەن کە دەبنە جێگەی سەرنجی هاوڵاتیان و میدیاکان
