نوێترین

recent

29/03/2024

ئەگەر ‏هەیە ‏عێراق ‏هێز ‏بەرەو ‏خورمەڵە ‏بجوڵێنێت


سەرکۆ ئازاد، بڕیاردەری لیژنەی سامانەسروشتییەکان لە خولی ڕابردووی پەرلەمانی هەرێم لە میانەی بەشداریکردنی لە بەرنامەی بابەتی ڕۆژی دەنگی ئەمەریکادا وتی:

"بەپێی ڕاپۆرتی دیوانی چاودێری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەبێت یەک ملیار و چوار ملیۆن دۆلار بداتە کۆمپانیای کرۆکی کۆری لە ساڵی ٢٠١٩-٢٠٢٠ لە بەرامبەر پاشەکشەکردنی لە مافەکانی لە بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم، کە دەبێت لە ٢٠٢٣ تا ٢٠٣٠ ئەو بڕە پارەیە بدات، تائێستا ڕوون نیە گرێبەستی ئەو کۆمپانیایە چۆنە؟ بۆچی پاشەکشەی کردووە؟ ئایا بۆچی دەبێت حکومەتی هەرێم ئەو بڕە پارەیە بدات و ڕاستی ئەو بڕە پارەیە چۆنە؟ بۆچی حکومەتی هەرێم قەرزاری کۆمپانیایەکی کۆرییە تا ساڵی ٢٠٣٠ دەبێت بڕی یەک ملیار و چوار ملیۆن دۆلار بداتە ئەو کۆمپانیایەیە!

ئەو کۆمپانیا کۆرییە لە خولی ئێمەدا هاتووە ٢٠١٩-٢٠٢٠ کەچی ئێمە نەبینیومانە نەزانیومانە تەنانەت سەیرەکە ئەوەیە بەشێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانیش ئاگادار نەبووە.

یەکێک لە پێشبینییەکان ئەوەیە کە حکومەتی عێراقی لە ڕێگای هێزەوە دەست بەسەر کێڵگەی نەوتی خورمەڵەی هەرێمدا بگرێت تا ڕێگا لە فرۆشتنی ئەو سێ سەد هەزار بەرمیل نەوتە بگرێت کە ئێستا هەرێم ڕۆژانە دەیفرۆشێت و داهاتەکەشی دیار نیە، بەدڵنیاییەوە ئەگەر عێراق ئەمە بکات بەریەککەوتنی سەربازی ڕوودەدات لەگەڵ حکومەتی هەرێم، هەربۆیە چوار ساڵیش دەبێت حکومەتی عێراق دەستی بۆ ئەم کارتە نەبردووە تەنها بۆ ئەوەی بەریەککەوتنی سەربازی لەگەڵ هەرێم ڕونەدات و دەیەوێت لەڕێگای دانوستانەوە ئەمە بکات.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کەلەسەر نەوتفرۆشتنی هەرێم چ هی دیلیۆت یا ڕونبین و ڕێکخراوەکانی تر سەبارەت بە فرۆش و داهاتی نەوت بڵاودەبێتەوە کەچی هێشتا حکومەتی هەرێم ئەو هەموو پارەیە قەرزارە ئەوا بەدڵنیاییەوە حکومەتی هەرێم کای بفرۆشتایە بەدڵنیاییەوە قازانجی زیاتر دەبوو وەک لەوەی نەوتی بفرۆشتایە و هێشتا قەرزاریش بێ."

Picsart-24-02-23-21-31-09-085