نوێترین

recent

29/03/2024

هاڕەی ‏دۆلار ‏بەردەوامە


بەهۆی سەردانە چاوەڕوان كراوەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ ئەمریكا بازاڕی دراوەكان ناجێگیرە و ئەمڕۆ جارێكی دیكە بەهای دینار بەرزبووەوە و بەهای دۆلار شكا.

 ئێوارەی دوێنێ‌ پێنج شەممە لەكاتی داخستنی بازاڕی دراوەكان بەهای دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و 100 دۆلار بە 146 هەزار و 750 دینار مامەڵ‌ی پێوەكرا.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ سەرەڕای پشوو و نەبوونی بۆرسە و بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەڵام نرخی دۆلار زیاتر دابەزی و ئێستا 100 دۆلار بووە بە 146 هەزار و 250 دینار.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085