ئەبوبەکر هەڵەدنی، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە بڕیاری دابەشکردنی زەوی دەڵێت:
بڕیاری دابەشکردنی زەوی بۆ دوو مەبەستە:
١/بانگەشەی هەڵبژاردن
٢/کۆکردنەوەی بڕێک پارە لەڕێگەی ڕسومات
زەوی باش نەماوە هەمووی کرا بە گوند و سیتی و شوقە بۆ نمونە لەشارێکی وەک سلێمانی شوێنی باش نەماوە دەبێت لای تاسڵوجە یان نزیکی عەربەت دابەشبکرێت کە خزمەتگوزاری نیەو لای کەڵەوانانی تاسڵوجە ئەو زەویانە بیست بۆسی گەڵای ئەمریکی دەکەن.
گەر خەمی فەرمانبەری هەناسەساردتان بوایە کۆمپانیاکانتان ناچار دەکرد ئەو شوقانەی دەیفرۆشن بەنرخێکی گونجاو و درێژ خایەن بدرێت بەمامۆستا و فەرمانبەر، نەک شوقەیەک کۆمپانیاکان بە دە دەفتەر و هەشت دەفتەر بیفرۆشن و هەتاهەتایەش هاوڵاتی دەبێتە کرێچی لەڕێگەی وەرگرتنی کرێی خزمەتگوزاری کە زۆر گرانە، ئەوە بێجگە لەوەی کەپشکی حزبی دەسەڵاتدار هەیە لەهەموو ئەوشوقانەی دروست دەکرێت.
تکایە هاوڵاتی ئازیز مەخەڵەتێ ،، سی و سێ ساڵە دەسەڵات درۆت لەگەڵ دەکەن ، لەئەوروپا حزب و کەسایەتیەکان کەدرۆیان لەگەڵ دەنگدەرانیان کرد سزا دەدرێن و تەنانەت ناچار دەکرێن دەستبەرداری کاری سیاسیش ببن، کەچی لای خۆمان درۆزنەکان پاداشت دەکرێن و ڕۆژ بە ڕۆژ ملیان ئەستورتر و لوتیان لە ئاسمان و بێباک تر دەبن بەرامبەر گەلەکەیان.
