ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق واده‌ی خه‌رجكردنی سه‌رجه‌م شایسته داراییه‌كانی بۆ خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان دیاریكرد و راشیگه‌یاند، هه‌ندێك هه‌ن كه سه‌رپێچییان له موچه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی كردوه و مانگانه‌ش موچه‌كه وه‌رده‌گرن، كه‌چی خاوه‌نی كارگه و ئۆتۆمبێلی گرانبه‌هان.
ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "داواكاری بۆ موچه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌راورد به ماوه‌كانی رابردو كه‌متر بۆته‌وه، خێزانه‌كانیش كه چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌یگرێته‌وه سه‌به‌ته‌ی خۆراكی دوانه‌یان هه‌یه، هه‌روه‌ها ده‌یان لیژنه‌ی پزیشكی تایبه‌تمان پێكهێناوه بۆ پشكنینی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "هه‌ڵمه‌تی ئاشكراكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه موچه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌رده‌گرن و شایسته نین هێشتا به‌رده‌وامه، هه‌ندێكیش هه‌ن كه سه‌رپێچییان له موچه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی كردوه خاوه‌نی كارگه و ئۆتۆمبێلی گرانبه‌هان".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زان هه‌مو یارمه‌تییه‌كان بۆ خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان دابه‌شده‌كرێن، له‌كاتێكدا ئه‌و كرێكاره بیانیانه‌ی له عێراق ئاماده‌ن به 800 هه‌زار كرێكار مه‌زه‌نده ده‌كرێت".
ڕوپێوی مه‌یدانی گه‌یشته زیاتر له دو ملیۆن كه‌سی شایسته
له‌به‌رامبه‌ردا، ئه‌حمه‌د موسه‌وی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستنی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی رایگه‌یاندوه، "ڕوپێوی مه‌یدانی گه‌یشته زیاتر له دو ملیۆن كه‌سی شایسته، هه‌روه‌ها پۆلی نوێ هه‌ن كه ده‌خرێنه ناو لیستی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه، 90 ملیار دیناریش له‌ئێستادا بۆ پاره‌ی سندوقی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌رخانكراوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "پێشكه‌شكردنی ئه‌لیكترۆنی ئاسانكاری بۆ پرۆسه‌ی گه‌یشتن به‌و كه‌سانه كردوه كه شایسته‌ن".
