ئیسرائیل بە مووشەک هێرشیکردە سەر سوریا، دەیان کەس کوژران!!
وه‌زاره‌تی به‌رگری سووریا رایگەیاند، ئیسرائیل هێرشیكردووه‌ته‌سه‌ر چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی له‌و وڵاته، به‌هۆیه‌وه 36 كه‌س كوژراون!
سوپای ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی كردووه‌ته‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب، له باكووری سووریا و چه‌ند كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی گرووپێكی چه‌كداری نزیك له حزبوڵڵای لوبنانی كردووه‌ته‌ئامانج.
روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل، بنكه مووشه‌كییه‌كانی گرووپێكی چه‌كداری نزیك له حزبوڵڵای لوبنانی كردووه‌ته ئامانج، كه ده‌كه‌وێته نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی حه‌له‌ب، به‌هۆیه‌وه 36 كه‌س (مه‌ده‌نی و سه‌ربازی) كوژراون!!
