نوێترین

recent

21/03/2024

پارتی ‏ڕەنگە ڕێگە بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە هەولێر و دهۆک نەدات


گەر پارتی بەشداری لە هەڵبژاردن نەکات ڕەنگە ڕێگە بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە هەولێر و دهۆک نەدات

سەفین مەلا قەرە، ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان و ئەندامی وەفدی حزبەکەی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی بۆ دەنگی ئەمریکا:

وەفدی پارتی باسی ڕێگری کردنیان لە هەڵبژاردن لەگەڵ ئێمە نەکرد، بەڵام گەر بەشداری نەکەن، پێموایە ناهێڵن هەڵبژاردن لە هەولێر و دهۆک ئەنجام بدرێت."

پێناچێت هەڵبژاردن لە سلێمانی و هەڵەبجەش بەڕێوەبچێت گەر لە هەولێر و دهۆک نەکرێت، بەڵام گەر پارتی ڕێگری بکات عێراق و دادگا هەڵوێست وەردەگرن."

پێموانیە پارتی بچێتە ژێر باری ئەنجامدانی هەڵبژاردنەوە، گەر هەڵبژاردنیش ئەنجام نەدرێت کاریگەری خراپی دەبێت و دام و دەزگاکانی هەرێم دەکەونە بۆشایی دەستورییەوە."

پارتی هیچ داواکارییەکیان نەبوو، ڕوونکردنەوەیان دا لەسەر هۆکاری بەشداری نەکردنیان لە هەڵبژاردن، وتیان ئێمە هەڵبژاردنی پاک و بێگەردمان دەوێت و گومانمان هەیە لەوەی هەڵبژاردنە پاک بێت."

پارتی وەڵامی ئێمەیان نەویست، تەنها بۆ پێدانی ڕوونکردنەوە سەردانی حزب و لایەنەکانیان کرد."
Picsart-24-02-23-21-31-09-085