ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبووك نووسینێكی بڵاو كردووەتەوە و تیایدا دەڵێ، دڵنیا بن براوه‌ین وهه‌ر ده‌یبه‌ینه‌وه، هێزی خێر سه‌رده‌که‌وێ و دژه خێریش ئاقیبه‌تی وه‌ک هه‌میشه هه‌ر شکسته
ئەمەی خوارەوە دەقی نووسینەكەیەتی:-
هه‌میشه هێزی خێر ده‌یباته‌وه
(ئومێد خۆشناو)
هه‌ر چه‌ند باوه‌ڕم وایه یاری تۆپی پێ وفیلم له‌گه‌ڵ پڕۆسه‌ی سیاسی زۆر لێک جیاوازن، وه‌لێ لێک چوونێک له‌وه‌دا هه‌یه که، ده‌سپێک وکۆتایی وناوه‌ڕاست وئه‌نجام له‌کۆیی یاری وپڕۆسه‌کان هه‌یه‌و ده‌بێ.
ماوه‌یه‌که ته‌واوی خه‌ڵکی کوردستان هه‌م په‌رۆش هێندێ جاریش له‌نێو دڵه‌ڕاوکێ ده‌ژین وپرس و مژاره‌کانی ڕۆژو هه‌وڵی ناحه‌زان و قه‌یرانه‌کان و هتد....، له‌بنه‌ڕه‌تدا پرسی کۆی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگایه‌و بۆته به‌شێک له ژین و ژیانیان.
هاوڵاتیان ناحه‌ق نین بۆ ئه‌م مژار‌و پرس و کاودان و پێشهاتانه که، په‌یوه‌سته به دوێنێ وئه‌مڕۆو ئاینده‌یان، بپرسن وبشترسن!.
هه‌ڵبه‌ت جێگای خۆیه‌تی به‌بڕوای زۆره‌وه، له‌به‌رانبه‌ر لۆژیکی حیکمه‌ت وحیکمه‌تی لۆژیک، بوه‌ستین وئاوڕێک له‌دیرۆک بده‌ینه‌وه،که پڕاو پڕه له‌په‌ندو عیبره‌ت،که‌هه‌میشه هێزوعه‌قڵی خێر سه‌رکه‌وتوه به‌سه‌ر هێزوعه‌قڵی شه‌ڕ.
ئێستا هاوڵاتیان وه‌ک بینه‌روته‌ماشاکاری یاریه‌کی تۆپی پێ، یان فیلمێکن که، چوونه‌ته قوڵایی دیمه‌نه‌کانی!.
بینه‌ر هه‌میشه به‌شێکه له‌ئه‌نجام، بۆیه له‌دیار یاری گه‌لێ جار خه‌م هه‌ڵده‌گرێ وهه‌ڵده‌چێ، به‌ڵام هێنده باوه‌ڕی به‌تیمه‌که‌ی خۆی هه‌یه به‌ر له‌وه‌ی بچێته یاریگا بڕیاری بردنه‌وه‌ی داوه‌و مۆڕاڵی به‌رزه.
یان زۆر جار بینه‌ر به‌دیار فیلم دانیشتوه‌و ده‌بینێ که، ئه‌وکه‌سه‌ی خۆشی ده‌وێ برینداره‌و یه‌کێکیتریش له‌ئه‌کته‌ره باشه‌کان له‌ناخۆشی دایه، له‌و لاشه‌وه ئه‌وکه سه‌ی سه‌ر کاروانی هێزی خێر ده‌کات له‌چه‌ند لاوه پیلانی بۆ داده‌نرێ وهێرشی بۆ ده‌برێت،
له‌گه‌ڵ چونه قوڵای دیمه‌نه‌کان بینه‌ر کاتێک ده‌بینێ هه‌موو شته‌کان ده‌گۆڕێ وبرینداره‌که چاک ده‌بێته‌وه‌و ئه‌ویتریش ده‌که‌وێته خۆشی وکه‌سی سه‌رکاروان له‌به‌رگریه‌وه ده‌چێته سه‌نگه‌ری هێرش وعقلی خێرولۆژیکی مه‌نتق ده‌بێته حیکمه‌ت وحیکمه‌تیش ده‌بێته ئه‌نجام وئه‌نجامیش ده‌بێته سه‌رکه‌وتن....
هه‌ر له‌و ڕوانگه‌یه‌وه، باوه‌ڕدارانی سیاسه‌تی سه‌رۆک بارزانی به‌تایبه‌ت پارتیه به‌سه‌بروو ته‌حموله‌کانی سیاسه‌ت، دڵنیابن وه‌ک هه‌میشه براوه ئێوه‌ن وئه‌م یاریه‌ش ده‌به‌نه‌وه، وه‌ک چۆن مێژوو پێمان ده‌ڵێ، حیکمه‌تی سه‌رۆک و باوه‌ڕی پۆڵاینیی پارتیه‌کان به‌و دۆزه پیرۆزه، هه‌میشه براوه بوونه‌و ده‌بن.
هه‌ڵبه‌ت نابێ ئه‌وه‌ش نادیده بگرین، هێزی خێر ڕه‌گی له‌ڕه‌گی خاکه وخه‌می ئه‌ویش هه‌ر بۆخاکه‌وخاکیش مه‌یدانی سه‌رکه‌وتنه‌کانیه‌تی وگه‌لیش هه‌وێن وئیلهام به‌خش وشایه‌د حاڵی بردنه‌وه‌کانیه‌تی.
هه‌ربۆیه دڵنیابن براوه‌ین وهه‌رده‌یبه‌ینه‌وه.
هێزی خێر سه‌رده‌که‌وێ و دژه خێریش ئاقیبه‌تی وه‌ک هه‌میشه هه‌ر شکسته.
خه‌ونی ناحه‌زانیش زۆرێک هاتن و زۆریش له‌گه‌ڵیان بوون، نه‌هاته‌دی و بردیانه ژێر گۆڕ....
