سەرەڕای ئەوەی هەموو ئەم دەنگۆیانە لەلایەن سەرۆکی حیزب لاهور شیخ جەنگی ڕەت ئەکرێتەوە بەڵاام جارێکی تر پێگەی بوار ئەم هەواڵە دووبارە ئەکاتەوە
بوار نوسراوى وه‌زیرى ناوخۆ تایبه‌ت به دامه‌زراندنى حزبه‌كه‌ى لاهور شێخ جه‌نگى بڵاوده‌كاته‌وه
بوار چه‌ند ناوێكى نزیك له ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌رانى حزبه‌كه‌ى لاهور شێخ جه‌نگى بڵاوده‌كاته‌وه
دواى بڵاوكردنه‌وه‌ى نوسراوى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران، بوار ئه‌و نوسراوه بڵاوده‌كاته‌وه كه وه‌زیرى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ره‌زامه‌ندى داوه له‌سه‌ر دروستكردنى حزبه‌كه‌ى لاهور شێخ جه‌نگى.
دواى ئه‌وه‌ى بوار بڵاویكرده‌وه به‌پێى نوسراوى ژماره (226) دیوانى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران له رێككه‌وتى (17ى 1ى 2024) مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پاڵپشت به یاسای حزبه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى ساڵى 1993 له‌سه‌ر داواى 65 كه‌س وه‌ك ئه‌ندامى ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌ر بڕیاریدا به ره‌زامه‌ندى دروستكردنى حزبێكى نوێ به ناوى "حزبى به‌ره‌ى گه‌ل" كه لاهور شێخ جه‌نگى، هاوسه‌رۆكى پێشووى یه‌كێتیى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، له هه‌مان رۆژدا وه‌زیرى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر دامه‌زراندنى حزبه‌كه ده‌كات و گشتاندن بۆ سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كان له‌وباره‌یه‌وه ده‌كات.
نوسراوه‌كه‌ى وه‌زیرى ناوخۆ به ژماره (2099) له رێككه‌وتنى 17ى 1ى 2024 ده‌رچووه تیایدا ئاماژه به‌وه‌كراوه بڕیاردرا به پێدانى مۆڵه‌ت به "حزبى به‌ره‌ى گه‌ل" دواتریش گشتاندنى بۆ سه‌رجه‌م پارێزگا و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووە به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى رێككارى پێویست له‌وباره‌یه‌وه.
هه‌رچه‌نده لاهور شێخ جه‌نگى، هاوسه‌رۆكى پێشووى یه‌كێتیى ره‌تیده‌كاته‌وه "حزبى به‌ره‌ى گه‌ل" له لایه‌ن ناوبراوه‌وه دروست كرابێت، به‌ڵام به پێى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه واژوویان له‌سه‌ر نوسراوه‌كه كردووه وه‌ك ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌ر سه‌رجه‌میان له‌و كه‌سانه‌ن كه نزیكن له لاهور شێخ جه‌نگى له دیارترین ئه‌و ناوانه‌ش:
كارمه‌ند محسن بایز، سكرتێرى تایبه‌تى لاهور شێخ جه‌نگى.
فه‌رهاد سه‌عید، هاوسه‌رى ژینۆ محەمەد، ئه‌ندامى پیشووى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیى سه‌ركرده‌ى نزیك له لاهور شێخ جه‌نگى.
شێرزاد سه‌باح، برازارى سه‌ردار هه‌ركى، ئه‌ندامى پێشووى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیى و سه‌ركرده‌ى ئێستاى نزیك له لاهور شێخ جه‌نگى.
خۆشى محەمەد، یه‌كێك له پارێزه‌كانى نووسینگه‌ى لاهور شێخ جه‌نگى.
سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر، رۆژنامه‌نووس و كه‌سێكى نزیك له لاهور شێخ جه‌نگى.
شاڵاو سلێمان، كادیرى پێشووى یه‌كێتى و یه‌كێك له نزیكه‌كانى لاهور شێخ جه‌نگى له هه‌ولێر.
هه‌ربه‌پێى ئه‌و روونكردنه‌وه‌یه‌ى كه له چه‌ند رۆژى رابردوو، كارزان محسن بایز و دایكى به ناوى "فاتیمه ئۆمه‌ر" كه ده‌كاته دایك و براى سكرتێره‌كه‌ى لاهور شێخ جه‌نگى ئه‌و دوو كه‌سه واژوویان له‌سه‌ر ئه‌و نوسراوه نه‌كردووه، به‌ڵكو له شوێنى ئه‌وان واژوو كراوه، بۆیه ئه‌وان سكاڵاى یاسایى له‌وباره‌یه‌وه تۆمار ده‌كه‌ن.
جێگای باسە ئەم دەنگۆیانەی سایتی بوار لەلایەن خودی لاهور شێخ جەنگی یەوە ڕەت کرایەوە بەسایتێکی درۆزن وناڕاست وەسفی کردن.
