لەدوای 2003، ئەمریکا نەیهێشت کەرکوک بێتەوە سەر کوردستان، ئێستاش ئەمریکاو بریتانیا لەگەڵ ئەوە نین کەرکوک بگەڕێتەوە سەر هەرێم.
جەنگی ئیسرائیلو غەززە پارسەنگی جەنگی ئۆکرانیا بو، بۆیە لەئایندەدا زلهێزەکان کێشەکانیان چارەسەر دەکەنو کێکەش بەش دەکەن.
ئەمریکا کە ئێستا ئەم جەنگە دەکات لەناوچەکەدا بۆ ئەوەیە کە باقی ئەو بەرژەوەندیانەی ماویەتی، بیپارێزێت، چونکە ئەمریکاو بەریتانیا پێیانوابو ئەگەر هاوکێشەکە نەگۆڕن ترسیان هەبوو تەواوی ناوچەکە بکەوێتە ژێر دەسەڵاتی میلیشیاکانەوە.
