نوێترین

recent

29/10/2023

هەرێم و بەغدا لە سەر گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕێککەوتن.

 

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، شاندی حکومەتی هەرێم رازیبوون کە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغدادەوە بدرێت و لە قۆناغی یەکەمدا مووچەی 60 هەزار فەرمانبەر دەچێتەسەر بەغداد.
موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە کۆبوونەوەدا لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان و وەفدی حکومەتی ھەرێم بە ئامادەبوونی وەزیری دارایی و چاودێری دارایی، رێککەوتن کراوە لەسەر ئەوەی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراقەوە بێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، وەفدەکەی ھەرێم رەزامەندییان لەسەر ئەو بابەتە ھەبووە، بەڵام گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم پێویستی بە رێکاری دارایی و پێداچوونەوە بە ناوی فەرمانبەراندا ھەیە و ئەوەش کاتی دەوێت.
موعین کازمی ئاشکرای کرد، لە قۆناغی یەکەمدا مووچەی نزیکەی ٦٠ ھەزار فەرمانبەری ھەرێم دەگوازرێتەوە سەر وەزارەتی دارایی عێراق، ناردنی ٧٠٠ ملیار دیناریش بۆ ھەرێم چارەسەرێکی کاتییە و بە قەرزە لەڕێی بانکەکانەوە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085