دوای تەواوبوونی دابەشکردنی مووچەی مانگی ٧ ی ٢٠٢٣ ی مووچەخۆرانی هەرێم، وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی ٨ ی ٢٠٢٣ ئامادەکردووە.
میدیاكانی نزیك لەپارتی بڵاویانكردۆتەوە: " وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم لیستی مووچەی بۆمانگی هەشت ئامادەكردووە و ئاراستەی گەنجینەكانیش كراوە و وردبینی كراوە".
ئاماژە بەوەشكراوە كە هەمان لیستی مووچەی مانگی تەمموز ڕەوانەكراوە، هاوكات لە ئێستادا خەزێنەی حكومەتی كاربەرێكەری هەرێم زیاد لە ٥٠٠ ملیار دیناری تێدایە و لە ١٨مانگیش بڕی ٧٠٠ ملیار دیناری دیكە دەگاتە هەرێم و مووچەش پێویستی بە ٩٤٠ ملیار دینارە".
لێدوانی بەرپرسانی دارایی هەرێم ئەوە دەخەنە ڕوو کە لە ١٨ ی مانگەوە لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی حکومەتی ناوەندی، بڕە پارەی بڕیاردراو بۆ هەرێم وەک قەرز رەوانەی هەرێم دەکرێت کە ئەم مانگەش ٧٠٠ ملیار دینارە.
