ده‌سته‌ی داكۆكی له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی وه‌ڵامی سامان سیوه‌یلی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌داته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، "حكومه‌تی هه‌رێم ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه سوكایه‌تی به‌ژیان و پێگه‌و شكۆی چه‌ندین مامۆستای هاوپیشه‌یان ده‌كات ئه‌وه به‌سوكایه‌تی تێنه‌گه‌یشتون".
ده‌سته‌ی داكۆكی له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی له‌په‌یامێكدا له‌ژێر ناوی، "تا خاوه‌ن ماڵ دزی گرت، دز خاوه‌ن ماڵی گرت" بڵاویكرده‌وه، "لامان سه‌یره له‌ئه‌نجامی بڵاوبونه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ده‌رگای چه‌ند خوێندنگه و قوتابخانه‌یه‌ك بێ ناو هێنانی هیچ به‌ڕێوبه‌رێك وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و به‌ڕێوبه‌ره‌كان ئه‌مه به‌سوكایه‌تی بزانن، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه سوكایه‌تی به‌ژیان و پێگه‌و شكۆی چه‌ندین مامۆستای هاوپیشه‌یان ده‌كات ئه‌وه به‌سوكایه‌تی تێنه‌گه‌یشتون".
حكومه‌تی هه‌رێم ماوه‌ی 32 ساڵه مافی هه‌مو خه‌ڵكی هه‌رێم پێشێل ده‌كات
راشیگه‌یاندوه، "حكومه‌تی هه‌رێم ماوه‌ی 32 ساڵه مافی هه‌مو خه‌ڵكی هه‌رێم پێشێل ده‌كات و ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم بۆ له‌به‌رپرسێكی ئه‌م هه‌رێمه‌ی نه‌كۆڵیه‌وه، تا دێت دۆخه‌كه رۆژ به‌ڕۆژ ئاڵۆزتر و خراپترده‌بێت".
له ئاشكرابونی كادره‌كانیان له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندندا ته‌واو نیگه‌رانی كردون، بۆیه هه‌ڕه‌شه‌ی بێ بنه‌ما ئاڕاسته‌ی مامۆستایان ده‌كه‌ن
ده‌شڵێت، "دیاره وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده شه‌ڕی ئه‌ندامانی حیزبه‌كه‌ی به مامۆستایانی به‌هه‌ڵوێستی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین ئه‌فرۆشێت، له ئاشكرابونی كادره‌كانیان له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندندا ته‌واو نیگه‌رانی كردون، بۆیه هه‌ڕه‌شه‌ی بێ بنه‌ما ئاڕاسته‌ی مامۆستایان ده‌كه‌ن".
ناچارین له‌ماوه‌ی داهاتودا سكاڵا له‌سه‌ر سه‌رجه‌م به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده تۆمار بكه‌ین
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، "ئێمه ناچارین له‌ماوه‌ی داهاتودا سكاڵا له‌سه‌ر سه‌رجه‌م به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده تۆمار بكه‌ین، كه‌ماوه‌ی نۆ ساڵه هه‌رچی سوكایه‌تیه به‌مامۆستایان و وانه‌بێژان و فه‌رمانبه‌رانی ده‌كرێت له‌پای ئه‌و بێده‌نگیه‌كه‌یان كه به‌ئێستاشه‌وه هه‌ر بێده‌نگن، بۆیه ده‌سته‌كه‌مان به‌هیچ جۆرێك كۆڵناده‌ین تا گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌ری موچه‌كه‌مان و هه‌مو جۆره شایسته‌یه‌ك كه به‌مافی خۆمانی بزانین".
