رێواز فایه‌ق: بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى هێماى كۆده‌نگى یه‌كێتییه
ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له نوێترین دیدارى ته‌له‌فزیۆنیدا وتى: “بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى هێماى كۆده‌نگى یه‌كێتییه و ئێمه‌ش پشتیوانى ده‌كه‌ین”، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، كه‌مكردنه‌وه‌ى ژماره‌ى ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى ویستى جه‌ماوه‌ر بوو.
رێواز فایه‌ق، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له نوێترین دیدارى ته‌له‌فزیۆنیدا له‌گه‌ڵ ميدياى پارتى باسى كۆنگره‌ى چواره‌مى حزبه‌كه‌ى كرد و رایگه‌یاند، “كه‌مكردنه‌وه‌ى ژماره‌ى ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى ویستى جه‌ماوه‌ر بوو و من خۆم پێشنیارى ئه‌وه‌م كرد 41 كه‌س بن”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا د. رێواز فایه‌ق، باسى كۆده‌نگى نێو حزبه‌كه‌ى كرد و وتیشى: “له ئێستادا بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتى هێماى كۆده‌نگى حزبه‌كه‌یه و هه‌تاوه‌كو ئه‌و هێماى كۆده‌نگى بێت ئێمه‌ش پشتیوانى ده‌كه‌ین. بابه‌ته‌كه به‌و شێوه‌یه نییه كه خه‌ڵك ده‌یبینێت كه بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى هه‌موو بڕیاره‌كان ده‌دات، به‌ڵكو هه‌ر شتێك كه رووده‌دات راوێژ له‌گه‌ڵ ئێمه ده‌كرێت پاشان ئه‌و بڕیارى له‌سه‌ر ده‌دات”.
ئه‌ندامه‌كه‌ى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى ره‌تیده‌كاته‌وه، “ئه‌ندامى یه‌ده‌گى مه‌كته‌بى سیاسى حزبه‌كه‌ى بێت”، و ده‌ڵێت: “له كۆتا كۆنگره‌دا ئه‌وه یه‌كلا كرایه‌وه كه من ئه‌ندامى مه‌كته‌ب سیاسى یه‌كێتیم و یه‌ده‌گ نیم”.
به وته‌ى رێواز فایه‌ق، “له ئێستادا یه‌كێتى خۆى ئاماده ده‌كات بۆ به‌شدارى كردن له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و له كۆتا كۆبوونه‌وه‌ى حزبه‌كه‌شیدا وتراوه: ده‌بێت خۆمان ئاماده بكه‌ین بۆ هه‌ڵبژاردنى 25ى شوبات”، جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، “یه‌كێتى ژماره‌ى ده‌نگه‌كانى نه‌وه‌ك كه‌م ناكه‌ن، به‌ڵكو به‌رزبوونه‌وه به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن”.
