"ئەگەر لە کاتی خۆیدا مووچەتان پێنادرێت بارگرانی سەر هاوڵاتیان هەڵگرن"
پێوستە حکومەتی هەرێم بە کەمکردنەوەی باج و گومرگ و نرخی کارەبا و ھەندێ لە خزمەتگوزارییەکانی دیكە بارگرانی سەر شانی هاوڵاتیان کەم بکاتەوە، لەبەر ئەوەی ناتوانێ لە کاتی دیاریكراوی خۆیدا مووچە دابەش بكات".
"پێویستە ڕۆڵی داواکاری گشتی کاراتر بکرێت و سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری و سەروەری یاساش تەنها بە قسە نابێت، بەڵکو پێویستە بە كردار و دوور لە دەستێوەردان جێبەجێ بکرێت، تا هەموان لە بەردەم دادگاكاندا یەکسان بن و دەرفەت بۆ دەربازبوون لە تاوان نەهێڵدرێت".
پێویستە پەیوەندییەکان لەسەر بنەمای دەستووری عێراق دابڕێژرێت و هەموان پێوەی پابەندبن و ڕێز لە بنەما و ڕێککەوتنە سیاسییەکان بگیرێت.
هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان لە ئێستادا بە ساتێکی قەیراناویدا تێدەپەڕن و باری دارایی و گوزەرانیان لە دۆخێکی خراپدایە و ئەرکی حکومەتی هەرێمە هەرچۆنێک بێت ڕێگایەک بدۆزێتەوە تا مووچەی فەرمانبەرانی دابەش بكات و ناكرێت بەغدا بە چاوی تۆڵەکردنەوە و سزادانەوە لەگەڵ هەرێم مامەڵە بکات، کە لە کۆتایدا گەلی کوردستان و مووچەخۆرانی هەرێم باجەکەی بدەن."
حاکم قادر حەمەجـان"
