نوێترین

recent

12/09/2023

راپۆرتێکی ئەمریکی:مسعود بارزانی دەیەوێت کێشە دروست بکات.

 مایکڵ رۆبن دەشڵێت: هەرچەندە بەشێکی گەورەی پلانە سێقۆڵییەکە سەرکەوتوو بوو، بەڵام دواتر دۆخە  بەپێچەوانەوە بۆ هەرێمی کوردستان شکایەوە، چونکە بەهۆی ئەو هەنگاوەی بارزانییەوە، سەدان پێشمەرگە شەهید بوون و ئێزدییەکان کۆمەڵکوژ کران.

دەستکەوتی بارزانی لەو هەنگاوە بریتیبوو لە ئەنجامدانی ریفراندۆم، بۆئەوەی جێدەستی خۆی لە مێژووی نەتەوەی کورددا بچەسپێنێت، بەڵام بێئاگابوو لەوەی ئەو هەنگاوە دەبێتە چ کێشەیەکی گەورە بۆ داهاتوی سیاسیی خۆی و قەوارەی هەرێمیش.

تورکیا لەو پلانەدا چەند ئامانجێکی هەبوو؛ لاوازکردنی دەسەڵاتی شیعەی عێراق کە لەلایەن مالکییەوە نوێنەرایەتی دەکرا، دروستکردنی کێشەی گەورە بۆ کوردانی رۆژئاوای کوردستان، گۆڕینی ئەو دەسەڵاتەی کە لە کورکەکدا بوو، لەپێناو سەپاندنی هەژموونی زیاتری خۆی بەسەر ئەو شارەدا.

مایکڵ رۆبن ئاماژە بەوە دەکات؛ ئێستا مەترسیی دووبارەبوونەوەی هەمان دۆخی ساڵانی ٢٠١٣ و ٢٠١٤ لەئارادایە، چونکە بارزانییەکان هەست بە پەراوێزخستن دەکەن، بەتایبەتی کاتێک کە لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە دەست بەسەر نەوت و داراییەکەیاندا گیراوە.

جەختیشیکردوەتەوە؛ تورکیا لەم هەفتانەی دواییدا رۆڵی زیاتری گێڕاوە و لەگەڵ بارزانییەکاندا بەردەوام لە پەیوەندیدان بۆئەوەی کێشە بۆ حکومەتی فیدراڵ دروست بکەن.

رۆبن رووداوەکانی رۆژانی رابردووی کەرکوکی بە نموونە هێناوەتەوە و ئاماژە بەوە دەکات ئەو رووداوانە دەرخەری پلانەکەی بارزانی بوون لە هەنگاونان بۆ دروستکردنی پشێویی لە ناوچەکەدا.

رۆژنامەنووسە ئەمریکییەکە جەختیکردوەتەوە کە دەبێت سوودانی بە وریاییەوە مامەڵە بکات و رێگە نەدات هەمان ئەو پیلانەی دژی مالیکی ١٠ ساڵ پێش ئێستا بەڕێوەچوو دژی ئەویش بەکاربهێنرێت.

ئەوە لەکاتێکدایە کە پێشتریش میدیا عێراقییەکان ئەوەیان ئاشکرا کردبوو کە لەناو سوننەکانی عێراقدا هەوڵیک هەیە بۆ لابردنی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان کە نوێنەرایەتی سوننە دەکات، بۆ ئەو مەبەستەش چەندین هۆزی سوننی یەکیانگرتوە و هەریەک لە ئەمریکا و تورکیاش بە ناڕاستەوخۆ پشتیوانییان دەکەن.

هەوڵی سوننەکان بۆئەوەیە حکومەتەکەی سوودانی لاواز بکەن و بە کشاندنەوەی حەلبوسی کێشە بۆ رێککەوتنە سیاسییەکەی پێکهێنانی حکومەت دروستبکەن، چونکە لەم چەند مانگەدا بەتەواوەتی دەرکەوتوە سوودانی پابەندی سیاسەتەکانی ئێرانە.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085