پەیامێك بۆ براكەم
سڵاو براكەم,
تۆ دەزانی كورد نەتەوەیەو كوردستان نیشتمانی كوردو چەند نەتەوەیەكی ترە.لە دێرزەمانەوە كورد لەسەر خاكو نیشتمانی خۆی دەژیو وەك برا لەگەڵ نەتەوەكانی تر هەڵسوكەوتی كردووە.
كورد هیچ كات هەوڵی لەناوبردنو داگیركاری نەداوەو هەرگیز جێگەی مەترسی نەبووە بۆ سەر ئەوانی دیكە.بەڵام سەدان هێرشی مەترسیدار كراوەتە سەر خاكەكەیو هەزاران پیلانی لە دژ گێڕدراوە، تا ئاستی كۆچپێكردنو ئەنفالو كیمیاباران.
بۆچی جوڵانەوەكانی كورد لە ڕابردوو و ئێستادا بێ ئەنجام بووە؟
ئەگەر هۆكار ڕیز دەكەی، بەلای منەوە یەكتر قبووڵنەكردنو حساب بۆ یەك نەكردن، یەكەمین هۆكارە.ئەم باردودۆخە نالەبارو لێڵو تەمومژاوییەی ئێستاش، نە حساباتی هەڵەو نە ئامارو داتاو نە فەنیاتە!
برای عەرەبی چاوڕەشو چەند زڕبرای تر ڕایان وایە، كورد لە كاتی نووسینەوەی دەستووری هەمیشەیی عیراقی نوێدا، پشتیوانی بەهێزی نێودەوڵەتی هەبووەو خۆشی یەكو یەكگرتوو بووە، پێیان وایە ئەو دۆخە ئێستا پێچەوانە بۆتەوە، ئیدی كاتی ئەوەیە مادەی 140 لە گۆڕ بنرێو هێزی پێشمەرگەی كور دستان چەك بكرێ و .....هتد.
جا براكەم ئەمە ڕاستیی مەسەلەكەیە،ئەگەر تۆش لات وایەو لەو باوەڕەدای برات نەزان بوومو سەرم لە ئیدارەدانی ئەم وڵاتە دەرنەچووەو ئەو ماوەیەش نموونەیەكی ناشیرینم نیشانداوە؟
ئەوە نابێ تۆ لە داخی من، هەوڵ بدەی دوژمن بهێنیتەوە سەر خۆت، یان خۆتی ڕادەست بكەی، دەبێ هەوڵ بدەی و بكۆشی، لە ڕێگەی خەباتی مەدەنیو سندوقی دەنگدانەوە بێیتە شوێنی برات و زاناییو داناییو كوردبوونی خۆت بسەلمێنی.
حەمەی حەمە سەعید
