به‌هۆى سازشكرنه‌كردنى كاندیده‌كان پۆستى جێگرى سه‌رۆكى یه‌كێتیى هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وە
بوار، تایبه‌ت
به‌ر له ئه‌نجامدانى كۆنگره‌ى پێنجه‌مى یه‌كێتیى گفتووگۆ له باره‌ى دانانى پۆستى جێگرى سه‌رۆكى حزب گه‌رم و گوڕ بوو، به‌ڵام به‌هۆى سازشنه‌كردنى ژماره‌یه‌ك له كاندیده‌كان ئه‌و پۆسته لابردرا.
بوار زانیویه‌تى، له رۆژانى كۆنگره‌ى پێنجه‌مى یه‌كێتیى ته‌نها ناوى سێ كه‌س بۆ پۆستى جێگرى سه‌رۆكى ئه‌و حزبه ده‌هات، به‌ڵام دواتر ژماره‌ی داواكارییه‌كان بۆ وه‌رگرتنى ئه‌و پۆسته بووه 8 كه‌س. هه‌ربۆیه دواى گفتووگۆیه‌كى زۆر له نێوان باڵه‌كانى ئه‌و حزبه و نه‌كشانه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك له كاندیده‌كان دانانى ئه‌و پۆسته هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه.
بوار زانیویه‌تى، له‌گه‌ڵ سووربوونى زیاترى كاندیده‌كان ئه‌مه وایكرد پێدانى پۆستى جێگرى سه‌رۆكى ئه‌و حزبه بۆ هه‌ولێر و كه‌ركووك قوڕس بێت و ببێته بیانوویه‌ك بۆ ماڵى مام جه‌لال كه ئه‌و پۆسته به ته‌واوى هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه.
