شارەزایەکی کەشناسی هۆشداریی دەدات و دەڵێت: ئەمساڵ باران و لافاو و تەرزە و بەفر و سەرما زیاتر دەبێت.
شاڵاو هیدایه‌ت، شاره‌زای بواری كه‌شناسی له ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت: لە زستانى ئەمساڵدا، ناسه‌قامگیریی كه‌شوهه‌وا، بارانی به‌خوڕ، به ناڕێكی دابه‌ش ده‌بن بەجۆرێک هه‌ندێكجار هه‌مو ناوچه و شوێنێك ناگرنه‌وه، وتیشی:"ئه‌سته‌مه بڕی باران بۆ هه‌ر ناوچه‌یه‌ك دیارى بکرێت و بارانه‌كانی به‌شێوه‌ی بهخوڕِ دەبن، به ڕێژه‌ی 100% مه‌ترسیی لافاو دەبێت."
دەشڵێت: گۆڕانی كه‌شوهه‌وا، هۆكاری سه‌ره‌كیی دروستبونی ئه‌م شێوازه بارانانه‌یه كه چه‌ندین ساڵه له هه‌رێمى کوردستانیش زیاتر به‌خوڕ و به‌هێزن و له‌شێوازی ناسه‌قامگیریی كه‌شوهه‌وادان، تا دێت زیاتر ده‌بن و له‌ساڵانی ئێل نینۆ به‌هێزتر و به‌خوڕتر و زیاترن.
ئەو شاره‌زایەی بواری كه‌شناسی، ئاشكراشی كردوه: لە وه‌رزی دابارینی داهاتودا، نزمه په‌ستان و ناسه‌قامگیریی كه‌شوهه‌وا، زیاتر ده‌بن له‌ساڵانی پێشتر، بۆیه باران و لافاو، ته‌رزه و به‌فر و سه‌رماش زیاتر ده‌بن.
