نوێترین

recent

15/07/2023

پافڵ تاڵەبانی سەقامگیری ئابوری ھۆکارە بۆ کەمکردنەوەی کۆچی نایاسایی بۆ بەریتانیا

 

سەرۆک بافڵ: سەقامگیری ئابوری ھۆکارە بۆ کەمکردنەوەی کۆچی نایاسایی بۆ بەریتانیا

سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند، ھەرێمی کوردستان بە چەندین کانزای سروشتی دەوڵەمەندە و ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، سەقامگیری ئابوری و دارایی ھۆکارە بۆ کەمکردنەوەی کۆچی نایاسایی بەرەو بەریتانیا.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی "ئێڵ بی سی" بەریتانی لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی عێراقییەکان سێیەمین زۆرترین کۆچبەری نایاسایین کە دەریا بەرەو بەریتانیا تێدەپەڕێنن رایگەیاند، سەقامگیری ئابوری و دابینکردنی ھەلی کار وادەکات خەڵکی کەمتر کۆچ بەرەو بەریتانیا بکات.
وتیشی، حکومەتی نوێی عێراق بیرۆکەی باشی ھەیە و حەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیران پلانی ھەیە بۆ بنیاتنانەوەی عێراق، ھەروەھا ھانی بەریتانیا دەدات کە وەبەرھێنان بکات و ئەو پەیوەندییە لەگەڵ عێراق و ھەرێم زیاتر بکات.
سەبارەت بە کوردستانیش وتی، ھەرێمی کوردستان دەوڵەمەندە بە چەندین کانزای سروشتی و سەرچاوەی مرۆیی کە دەستی بۆ نەبراوە، ھەروەھا خاوەنی نەوت و غازی سروشتی زۆرن.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085