ئەگەر کورد لە کەرکوک ، بەم جۆرەی ئێستا بچێتە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاوە ئەدۆڕێت و ئیتر لە ژیانیا پۆستە باڵاکانی ئەم شارە بە خۆیەوە نابینێ لە سەروی هەموویان پۆستی پارێزگار.
لە ڕووی سیاسیەوە هیچ کات کورد وەک ئێستا دۆخی خراپ نەبوە لە کەرکوک.
هۆکارەکەشی ناکۆکی و بێنە و بەردەی حزبە کوردستانیەکانە ، بە تایبەتی یەکێتی و پارتی هەر بۆیە وا لە دەست دەرچوە ، بە هیچ شتێک ڕاست نابێتەوە جگە لە گەڕانەوە بۆ سەر یەک مێزی گفتوگۆی تەبایی کوردی لە کەرکوک.
#وێنەکە لە کاتی مناقەشەی کوردانە لە گەڵ برادەرێک گیراوە
چیا نوری فەرقانی
