سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەسنوری پارێزگای هەولێر كەس رێگای لێنەگرتووی، فەرموو خزمەتی هەولێر و شارەكانی تری سەر بە پارێزگای هەولێر بكە.١- چەند ساڵێكە دەیان گەڕەكی هەژارنشینی سەنتەری شاری هەولێر كێشەی گەورەی كەم ئاوییان هەیە، بەدەست گرفتی كەم ئاوی دەناڵێنن، ئەوە سەرەڕای نەبوونی سەرەتاییترین خزمەتگوزاری بۆ گەڕەكەكانی ٨ی حسارۆك و سێبەردان و گردجوتیار....هتد.
٢- پرۆژەی جووتسایدی هەولێر - كۆیە زیاتر لە ١٢ ساڵە بەردی بناغەی دانراوەو تەواونەكراوە.
٤- رێگای ناحیەی تەق تەق - كۆیە.
٥- رێگەی سەرەكی شەقڵاوە - هیران - ناحیەی سكتان وێرانە.
٦- خراپی رێگەی خەلیفان - دۆڵی بالیسان سەر بە قەزای شەقڵاوە.
٧- رێگەی سۆران - چۆمان - حاجی ئۆمەران كە تاكە رێگای دەروازەی بازرگانی نێودەوڵەتییە لەسنوری پارێزگای هەولێر لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران، داهاتی مانگانەی زیاتر لە ٢٠ بیست ملیار دینارە، رۆژ نییە كارەساتی گەورەی هاتوچۆی لێ روونەدات.
٨- شاری دێرینی رەواندوز بەتەنیشت ئاوی سازگاری بێخاڵەوەیە، بەشێكی زۆری گەڕەكەكانی بەدەست گرفتی كەمئاوی دەناڵێنن.
٩- دۆڵی ئاكۆیان سەر بە قەزای رەواندوز لە بێ ئاوییان دەخنكێ، ئاوی بێخاڵ دەبرێت بۆ سنوری قەزای مێرگەسۆر، ئەم ناوچە تێكۆشەرە پشتگوێ خراوە.
١٠- خراپی و وێرانی رێگای سۆران - قەزای سیدەكان - برادۆست.
١١- رێكای دۆڵی خانەقا - ناحیەی وەرتێ سەر بە قەزای رەواندوز.
١٢- ناحیەی قەسرێ و دۆڵی باڵەییان و گەڵاڵەی پایتەختی شۆڕش بەتەنیشت روباری چۆمان لەو بەهەشتە جوانە بەتەنكەر ئاویان بۆ دەچێت سەرەڕای ئەوەی رێگاوبانیان وێرانە.
١٣-رێگاوبانی ناوچە گەشتیارییەكانی قەزای چۆمان - سەكران - پرژێ - فێڵاو - تاڤگەی كانیبەست، كە هەزاران گەشتیار رووی تێدەكەن، تاكو ئێستا رێگای خۆڵە و ئاوڕی لێنادرێتەوە.
١٤- ناحیەی سمێلان و دۆڵی روست جگە لە خراپی رێگاوبان، لە سەرەتاییترین خزمەتگوزاری بێبەشكراون.
لوقمان وەردی
