نوێترین

recent

13/07/2023

پافڵ جەلال تاڵەبانی" بۆ پارتی زە‌حمەتترە مامەڵە لەگەڵ یەکێتیی نوێدا بکات، چونکە یەکێتییەکەی ئێستا یەکگرتووە.

باڤڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:
بۆ پارتی زە‌حمەتترە مامەڵە لەگەڵ یەکێتیی نوێدا بکات، چونکە یەکێتییەکەی ئێستا یەکگرتووە.
سلێمانی زۆر لە دوای هەولێرەوەیە لە ڕووی ژێرخان، خزمەتگوزاری و ڕێگاوبانەوە، هۆکاری حکومەتی هەرێم و پارتی دیموکراتی کوردستانە.

عێراق لە کوردستان پێشکەوتووترە، دامەزراوەکانی بەغدا بەهێزترە و لە کوردستان دامەزراوە نییە، لە نموونەی پەرلەمان و دادگا. بەهۆی پشتگوێخستنی سلێمانییەوە، یەکێتی ناچار بووە خۆی پارەی چاککردنەوەی بەشە ناوخۆیی زانکۆکان بدات، ناچار بووە پارەی کۆمپانیاکان بدات بۆ پاککردنەوەی سلێمانی، هەرچەندە ئەوە ئیشی یەکێتی نییە و ئیشی حکومەتە.
مەسرور بارزانی درکی بەوە کرد کە سیاسەتی داراییەکەی زۆر باش نییە بۆیە بڕیاری دا بۆ بەسەنتەرکردنی کۆکردنەوە و دابەشکردنی داهات، بەڵام هێشتا ئەو ڕێککەوتنە جێبەجێ نەکراوە.
ئەمە یەکەمجار نییە کە یەکێتی و پارتی کێشەیان هەبێت، بەڵام یەکەمجارە حکومەت و دامەزراوە دادوەرییەکان وەک چەکێک لە دژمان بەکار دەهێنرێت .
تێکدەر”ێک (یان چەند تێکدەرێک) لەناو پارتیدا هەن کە نایەوێت یەکێتی و پارتی بگەنە ڕێکەوتن و هەرکاتێکیش نزیک ببنەوە لە ڕێککەوتن، بە لێدوانێک یان کارێکی “تێکدەرانە” هەموو شتێک دەگەڕيننەوە بۆ خاڵی سفر.
هەر لە دوای کۆبوونەوەی پێشووتر کە بەرەوپێشچوون هەبووە و نزیک بوون لە ڕێککەوتن لەگەڵ پارتی، قوبادی برام تکای لێ کردم کە وادەیەک بۆ کۆبوونەوەی دواتر دابنێن، بەر لەوەی دەرفەت بدرێت دیسان دۆخەکە تێک بدرێتەوە.” بەڵام لە کۆبوونەوەی دووەمدا، لەکاتی پشووی نانی نیوەڕۆدا کاتێک تەلەفزیۆنیان کردووەتەوە، بینیویانە سەرکردایەتییەکی پارتی قسە بە یەکێتی دەڵێت، ئەوەش وای کردووە کەشی کۆبوونەوەکە تێکبچێت و ئەندامانی شاندی یەکێتی داوای جێهێشتنی کۆبوونەوەکە بکەن، بەڵام ئەو پێی باش بووە درێژە بە کۆبوونەوەکە بدەن کە تێدا رەخنەی توندیان لەو لێدوانەی سەرکردایەتییەکەی پارتی گرتووە، ئەندامانی شاندی پارتیش سەریانسوڕماوە لەو لێدوانە لەو کاتەدا.لە ئێستادا دۆخی پارتی بەشێوەیەکە کە دەستی چەپ نازانێت دەستی ڕاست چی دەکات .
هەر کاتێک نزیکین لە ڕێکەوتن کەسێک لەناو پارتیدا لێدوانيکی توند دەدات، یاخود دادگایەکی هەولێر بڕیارێک لە دژی یەکێتی دەدات.شەوی پێش دانیشتنەکەی پەرلەمان بەتەلەفۆن قسەم لەگەڵ هێمن هەورامی کرد، پێموت "باشتر وایە دانیشتنەکەی سبەینێی پەرلەمان ئەنجام نەدرێت و لەگەڵ فوئاد حسێندا بچن بۆ بەغدا و هەوڵی دواخستنی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بدەن لەبارەی چارەنووسی پەرلەمانی کوردستان"
چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەدا وەستاوە، ویلایەتە یەکگرتووەکان کە لە ئێستادا سەرقاڵی داڕشتنەوەی بودجەیە، لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەو پرسە تاوتوێ دەکەن، دەپرسن ئێمە پارە دەدەینە پێشمەرگە بۆ ئەوەی چاکسازی بکات و یەکبخرێتەوە، ئەی کوا ئەنجامەکان؟ کاتێک هیچ دیار نییە ڕەنگە ئەوانیش بڕیاريکی دیکە بدەن .مانگانە هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرکردایەتی ئەمەریکا نزیکەی ٢٠ ملیۆن دۆلار بۆ موچەی هێزەکانی پێشمەرگە تەرخان دەکەن بەتایبەت ئەو هێزانەی لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا یەکخراونەتەوە. بەڵام هێشتا بەشی زۆری هێزەکانی پێشمەرگە سەر بە دوو پارتە دەسەڵاتدارەکەی هەرێمن.
چەندین جار داوام لە پارتی کردووە تکایە ئەگەر چاکسازیتان ناوێت لە پێشمەرگەدا پێم بڵێن .
لە هەرێمی کوردستان مافەکانی مرۆڤ لە پاشەکشەدایە و مافەکانی ژنان و مافی کەمینەکانیش لە پاشەکشەدان، ئازادیی ڕادەڕبڕین لە دۆخێکی خراپدایە، بەداخین بۆ ئەو ڕەوشە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085