نوێترین

recent

13/07/2023

دوو بازرگان و بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیركران

 


دوو بازرگان و بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیركران
لەلایەن مەفرەزەكانی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ سەیدسادق و بەشی‌ پۆلیسی‌ دوكانەوە دووتۆمەتباری‌ بەكارهێنەرو بازرگانی‌ مادەی‌ هۆشبەر دەستگیركران و دەستبەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەرلەجۆری كریستاڵدا گیرا كە مەزەندە دەكرێت بە یەك كیلۆ گرام .
دوای ئەوەی زانیاری لەسەر دوو تۆمەتبار كۆكرایەوە كە بازرگان و بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەرن، هێزەكانی بەشی پۆلیسی سەید سادق و بەشی پۆلیسی دوكان لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا تۆمەتباران لە قەزای دوكان دەستگیربكرێن و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەر لە جۆری كریستاڵ كە مەزەندەدەكرێت بەیەك كیلۆ گرام لەگەڵ چەكێك لە جۆری دەمانچە و ڕومانەیەكدا و ئۆتۆمبێلێكیش كە بە تۆمەتباران بووە .
لەئێستادا تۆمەتباران :
ب،ح،ع لەدایكبووی 1995
ه،أ،م لەدایكبووی 1999
بەبڕیاری بەڕێز دادوەروبەپێی ماددەی 26 لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان دەستگیركراون و یەكێك لە تۆمەتبارانیش پێشتر بە 18 مانگ بەندكردن سزا دراوە .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان
Picsart-24-02-23-21-31-09-085