نوێترین

recent

12/07/2023

بافڵ تاڵەبانی شاڵاو کۆسرەت بۆ دیداری سیاسی و دیپلۆماسی لە بەریتانیان.

 

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ ئەنجامدانی چەندین دیداری سیاسی و کۆبوونەوەی گرنگ گەیشتە بەریتانیا.

لەدەستپێکی سەردانەکەیدا کە شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ هاوڕێیەتی دەکات، سەردانی چات هام هاوسی کرد و گفتوگۆیەکی کراوەی لەگەڵ چەندین سیاسەتمەدار، پەرلەمانتار، ئابووریناس و ژمارەیەک رۆژنامەنووس و لێکۆڵەری کورد ئەنجامدا و دوایین گۆڕانکارییە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکانی هەرێم و عیراقی خستەڕوو. هەروەها دید و ستراتیژی یەکێتی سەبارەت بە پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکانی هەرێم، میکانیزمەکانی چارەسەرکردنی کێشەکان و باشترکردنی حوکمڕانی روونکردەوە.
کۆبوونەوەکانی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بەردەوام دەبێت و تێیدا چەندین پرسی گرنگ تاوتوێ دەکرێن.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085