ئەمڕۆ شاندی حكومهتی ههرێمی كوردستان لە بەغدا لهگهڵ بهرپرسانی حكومهتی فیدراڵی كۆدهبنهوه و گفتوگۆ لەبارەی بودجە و شایستە دراییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن.دوێنێ 16/7/2023، شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی جێبەجێکردنی بودجە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدایان کرد، بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەیوەندیدار لە حکومەتی عێراق گفتۆگۆ بکەن.
هاوكات دوێنێ یەكشەممە، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "دوای ئەوەی داوای مووچەی مانگی شەشمان کرد، دەچینە سەر شایستە داراییەکانی مانگی حەوتیش و دەبێت حکومەتی عێراق ئەوەش بنێرێت و چیتر مووچە دوانەکەوێت".
ئاماژەی بەوەشكرد، هۆکاری نەناردنی موچەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان تەکنیکییە.
