دوابه‌دوای ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی گه‌له‌كه‌مان له به‌هاری ساڵی (1991) به ڕابه‌رایه‌تی فه‌خامه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لا ل سه‌ركردایه‌تی (ی.ن.ك) و ئازادكردنی هه‌رێمی كوردستان له داگیكه‌ران ،و پاشان سیاسه‌ته‌كانی (ی.ن.ك) له بونیادنانی ژێرخان و سه‌رخانی ئه‌م هه‌رێمه ڕزگاركراوه و دامه‌زراندنی بنه‌ماكانی حوكمڕانی له چوارچێوه‌ی دیموكراسی و ئازادی و یه‌كسانی و مافی مرۆڤ و دادپه‌روه‌ریدا، وه دابینكردنی كه‌ش و هه‌وایه‌كی ئازاد بۆ ئازادی ڕاده‌ربڕین و ئازادییه‌گشتییه‌كان و پاراستنی ئه‌م دۆخه سیاسیه ئاڵۆزه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ی پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت ، وه پاشان هه‌وڵه‌كانی فه‌خامه‌تی مام بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندی ته‌ندروست له ڕووی ئابوری و سیاسی و ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕاگرتنی پێگه‌ی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ی ئه‌م هه‌رێمه به مێژوویه‌ك كه به‌خه‌بات و خوێن به‌ده‌ست هێنراوه ، كه له سه‌ره‌تای شۆڕشی نوێوه هه‌تاكو ڕاپه‌ڕین سه‌دان داستانی شۆڕشگێڕانه له مێژوودا تۆمار كراون، وێڕای سیاسه‌ته‌كانی ڕژێمی له ناوچوو و گۆڕبه‌گۆڕ بۆ وڵاتانی دیكه بۆ له ناوبردنی ئه‌م ده‌ستكه‌وته مێژوویه، به‌ڵام مام و سه‌ركردایه‌تی (ی.ن.ك) سوربوون له به‌رده‌وام بوون و پاراستنی ئه‌م كیانه نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه كه له دوای نزیكه‌ی 100ساڵ له ڕێكه‌وتنامه‌ی لۆزان و دابه‌شكردنی كوردستانی گه‌وره‌ئه‌م كیانه به‌ده‌ست هێنرا ، بۆیه به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م كیانه وه‌ره‌چه‌رخانێك بوو له مێژووی گه‌لی كورد و كوردستان كه نه‌ده‌كرا (ی.ن.ك) ده‌ستبه‌رداری هه‌ڵوێست و سیاسه‌ته نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بێت،وه هاوشێوه‌ی هه‌ندێ لایه‌نی تر خۆی گیرۆده‌و سه‌رقاڵ بكات به‌به‌رژه‌وه‌ندی حزبی و به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی ناڕه‌وا و نا مه‌شروعانه ، بۆیه مام و سیاسه‌تی (ی.ن.ك) هه‌میشه له هه‌وڵی یه‌كڕیزی نیشتیمان و نه‌ته‌وه‌یدا بووه وه هه‌میشه شایسته حزبی و سیاسیه‌كانی خۆی كردووه به قوربانی هه‌ڵوێست و پرسه نیشتیمانییه‌كان و خزمه‌ته‌گشتیه‌كانی ئه‌م گه‌له و نیشتیمانه وه هیچ كاتێك خۆی دوره په‌رێز نه‌گرتووه چ له سه‌نگه‌ر و مه‌یدانی خه‌باتدا وه چ له مه‌یدانی حوكمڕانی و سیاسی‌دا ، به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا به‌به‌رده‌وامی بۆته جێگه‌ی ڕه‌خنه و تانه‌ی حزبه‌كانی تر به تایبه‌ت پارتی كه كورد واته‌نی (ئاش له خه‌یاڵك و ئاشه‌وان له خه‌یاڵێك) ، بۆیه سه‌ره‌ڕای دانبه‌خۆداگرتنی یه‌كێتی له زۆر قۆناغ و كات و ساتی جیاوازدا یه‌ك مانا ده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه یه‌كێتی هه‌میشه ڕووی له به‌رپرسیارێتی كردووه و خۆی نه‌دزیوه‌ته‌وه له ئاستی به‌رپرسیارێتی ویژدانی و ئه‌خلاقی و نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی وه پاڵپشت و پشتیوانی داواكارییه ڕه‌واكانی میله‌ته‌كه‌مان بووه له ناوخۆ و له ده‌ره‌وه ، وه به‌و په‌ڕی په‌رپرسیارێتییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ دۆز و دۆخ و ڕووداوه‌كاندا كردووه و هه‌میشه له هه‌وڵی چاره‌سه‌ری یه‌كڕیزی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یدا بووه و به گژی نه‌یاران و دوژمنانی ئه‌م گه‌له له عێراق و ناوچه‌كه و جیهاندا چۆته‌وه و خۆی كردووه به قه‌ڵغانی پاراستنی ئه‌م كیانه نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه هه‌ر بۆیه حزبه‌كانی تر له كاتی شێنه‌یدا چه‌پڵه بۆ یه‌كتر لێده‌ده‌ن وه گله‌ی له یه‌كێتی ده‌كه‌ن ، به‌ڵام له به‌رامبه‌رداو وه له كاتی ته‌نگانه‌دا هه‌موو یه‌كێتی ده‌كه‌ن به قه‌ڵغان و له سێبه‌ری یه‌كێتیدا درێژه به مانه‌وه‌یان ده‌ده‌ن (بانێك و سه‌د هه‌وا)، به‌ڕاستی ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه كه یه‌كێتی سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ی پۆلێنی لایه‌نه سیاسیه‌كان بكات و سه‌رله‌نوێ هه‌ڵوێستیان به‌ڕوونی لێداوابكات به تایبه‌ت دوابه‌دوای بانگه‌وازه مێژوییه‌كانی سه‌رۆك (بافڵ جه‌لال طاڵه‌بانی) و درێژكردنی ده‌ستی ئاشتی و به‌پرسیارێتی بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی سیستمی حوكمڕانی له هه‌رێمی كوردستان و چاكردنی ئه‌م دۆخه نه‌خوازراوه ، كه به جۆرێ قۆرخكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان له هه‌رێمی كوردستاندا بۆته بنه‌مای حوكمڕانی ناته‌ندروست و ژیانی خه‌ڵك نه‌ماوه و له مه‌ترسیدایه وه هیچ كات ئه‌م دۆخه له ئێستا خراپتر نه‌بووه كه بۆته مایه‌ی شه‌رمه‌زاری هه‌رێمی و نیشتیمانی و نێوده‌وڵه‌تی و ده‌بێت پارتی و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كه هاوئاوازین بزانن كه یه‌كێتی جگه له مێژوو و هێز خاوه‌نی ئه‌م هه‌رێم و نیشتیمان و نه‌ته‌وه‌یه به هیچ شێوازێك ڕێگه نادات كه له‌ناوبچێت و پێگه‌ی ده‌ستوری و نیشتیمانی له عێراقی فیدڕاڵ‌دا و له ئاستی دوونیای ده‌ره‌وه‌دا لاوازبێت.بێ گومان سه‌ردانه مێژوویه‌كانی جه‌نابی سه‌رۆك (بافڵ) ئه‌و ڕاستییه ده‌سه‌لمێنن له ئاستی كوردستان و عێراق و جیهاندا خه‌مخۆری یه‌كێتین و چیتر قبوڵنه‌كرێ ئه‌م دۆخه چه‌ق به‌ستووه به شێوازێك كه یه‌كێتی خۆی به كه‌شتیوانی ده‌زانێت و ڕێگه به كه‌س نادات چاره‌نووسی ئه‌م گه‌له بخاته مه‌ترسیه‌وه و ژیانی خه‌ڵك و هاوڵاتی ڕۆژ به ڕۆژ خراپتر بكات ، ده‌بێت پارتی و لایه‌نه‌كانی تر به‌رپرسیارانه بێنه مه‌یدان شانبه‌شانی یه‌كێتی و جه‌نابی سه‌رۆك (بافل) ئاڕاسته‌یه‌كی نیشتیمانی كوردستانی هاوبه‌ش دروست بكات و شه‌رعییه‌ت بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاته‌كان و دامه‌زراوه حوكمی و ده‌ستورییه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه له‌سه‌ر بنه‌مای ئازادی و یه‌كسانی وبنه‌ما و پڕه‌نسیپه‌كانی مافی مرۆڤ و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ی و سیاسی‌دا بۆ خۆشگوزه‌رانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و به‌ده‌ستهێنانی مافه ڕه‌واكانی له ده‌ستوری عێراقی هه‌میشه‌یدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گیر و گرفته‌كان له‌گه‌ڵ حوكمه‌تی ناوه‌ندا له ڕێگه‌ی خه‌باتی په‌رله‌مانی ده‌ستوری و سیاسی بۆ ناوچه دابڕێنراوه‌كان و كێشه‌كانی نێوانیان له چوارچێوه‌ی دیموكراسی ته‌ندروستدا.
نوسه‌ر و پارێزه‌ر
هێڤار محمد عمر
