ژماره‌یه‌كى زۆر له‌هێزه‌كانى حه‌شدى به‌ئاراسته‌ى یه‌كێك له‌گه‌ڕه‌كه كوردیه‌كانى شاری كه‌ركوك جوڵه‌یان پێكراو زه‌ویه‌كى فراوانى گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان داگیركردوه، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌ڵێت، "حه‌شدى شه‌عبى ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌و زه‌ویه‌و له‌و گه‌ڕه‌كه كوردیه‌دا، باره‌گاى سه‌ربازیی دروستبكات"، به‌رپرسێكى یه‌كێتیش زانیاریی له‌وباره‌یه‌وه ئاشكراده‌كات.
به‌گوێره‌ى چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك، ئه‌و زه‌ویه‌ى لەكەركوك حەشدی شەعبی دەستیان بەسەرداگرتوە ڕوبەرەکەی 60 دۆنمەو زەوییەكە لەیەكێك لەگەڕەکە کوردنشینەکانی شارەكەدایە كه زۆر نزیكه له‌باره‌گاى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستانه‌وه.
شارپرێس ئه‌وه‌ى زانیوه، یه‌كێتى هه‌وڵه‌كانى ده‌ستپێكردوه بۆ ڕێگریكردن له‌حه‌شدى شه‌عبى‌و دروستكردنى باره‌گاى سه‌ربازیى له‌سه‌ر ئه‌و زه‌ویه‌و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتارى كوردیش له‌به‌غداوه له‌هه‌وڵدان بۆ ڕێگریكردن له‌حه‌شدى شه‌عبى.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌شارى كه‌ركوكه‌وه كه زانیاریى بۆ شارپرێس ئاشكراكرد، له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و زه‌ویه بۆ پڕۆژه‌ى خزمه‌تگوزاریى دیاریكراوه‌و ده‌بوو بكرێته باخچە، به‌ڵام حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌سه‌رداگرتوه‌و مه‌به‌ستێكى بینایه‌كى گه‌وره‌ى سه‌ربازیى له‌ناو گه‌ڕه‌كه‌كه‌دا له‌سه‌ر ئه‌و زه‌ویه دروستبكات.
لاى خۆیشیه‌وه سیروان کوێخان نەجم ئه‌ندامى سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانى كوردستان ڕایگه‌یاند، "ئەمە جۆرێکە لەتەعریبکردنی ناوچەکە، چونکە هەموو دانیشتوانی ناوچەکە کوردن‌و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوکیش بەڵێنیداوە واز لەکارکردن بۆ دروستکردنی ئەو بارەگایە دەهێنرێت، ئەگەر ئەوە نەکرێت شێوازی تر دەگرینەبەر".
