نوێترین

recent

06/07/2023

ئەلمۆنیتێری ئەمریکی : یەکێتی نەچووە ژێر باری داواکارییەکانی تورکیا.

پێگەی (ئەلمۆنیتۆر)ی ئەمریكی لە ڕاپۆرتێکی نوێیدا ئاشکرایکرد، یەکێتی نەچۆتە ژێرباری داواکارییەکا تورکیاونینی بۆیە گەمارۆی سەر فرۆکەخانەی سلێمانی درێژکرایەوە و ئەوەش کێشە ئابوری و دابڕان بۆ سلێمانی دروست دەکات.

ئەو پێگە ئەمریکیە ئاشکراشیکردووە یەكێتی نیشتمانی كوردستان، داواكاریەكانی ئەنقەرە جێبەجێناكات، کە دیارترینیان لەكۆتوبەندكردن و پێشكەشكردنی زانیاری هەواڵگری بە توركیا، لەبارەی چالاكیەكانی پارتی كرێكاران لە ناوچەی سلێمانی، بۆیە تورکیا سزای سەر فرۆکەخانی سلێمانی درێژکردەوە.

دەشڵێت، پارتی دیموكراتی كوردستان، كە سەرۆكایەتی حكومەت دەكات هاوپەیمانێكی توندوتۆڵی توركیایەو پشتیوانی هەڵمەتە سەربازیە بەردەوامەكانی دەكات دژی پارتی كرێكاران، بۆیە تورکیا ئێستا لەجیاتی مامەڵە لەگەڵ حکومەتی هەرێم، مامەڵە لەگەڵ پارتی و یەکێتی دەکات و لەگەڵ پارتی دۆستە و لەگەڵ یەکێتی ناکۆکی قوڵی هەیە.

پێگەی ئەلمۆنیتەر، باس لەوەش دەکات هەرێمی کوردستان وەک قەوارەیەک زۆر لاواز بوە و ئەوەش بەهۆی ناکۆکیە ناوخۆییەکان کە وایکردوە بەغدا و ئەنقەرە مامەڵە لەگەڵ پارتی و یەکێتی بکەن وەک دوو حیزب لەجیاتی مامەڵە لەگەڵ هەرێم و حکومەتەکەی بکەن وەک قەوارەیەک.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085