پاش ئەوەی بەشێک لە میدیاکان بڵاویانکردەوە کە سەرۆک وەزیرانی عێراق سکاڵای لەسەر یاسای بودجە تۆمارکردووە، ئاژانسی هەواڵی عێراق لە زاری چاوگێکی حکومییەوە رەتی کردەوە سەرۆک وەزیران سکاڵای تۆمارکردبێت.ئەمڕۆ دووشەممە، بەشێک لە میدیاکان بڵاویان کردەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵای لەسەر ١٢ ماددەی یاسای بودجە تۆمارکردووە.
لەوبارەیەشەوە چاوگێکی ئاگادار لە حکومەتی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی راگەیاند، "هەواڵی سکاڵاکردنی سودانی دوورە لە راستییەوە."
هاوکات، بەشێک لە میدیاکان وێنەی ئەو نوسراوەیان بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا سودانی سکاڵای لەسەر ئەو ١٢ ماددەیە تۆمارکردووە، بەڵام نوسراوەکە هیچ مۆرێکی فەرمی پێوە نییە.

