نوێترین

recent

02/07/2023

چوارچێوەی هەماهەنگی هەڵوێستی خۆی بەرامبەر جێبەجێکردنی بودجە ئاشکرا کرد

 


چوارچێوەی هەماهەنگی هەڵوێستی خۆی بەرامبەر کردەوەی سوتاندنی قورئان خستەڕوو بە کارێکی نەرێنی  رەتکراوە لە قەڵەمیدا و پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە یاسای بودجە خزمەتگوزارییەکانی دیکەی حکومەتی عێراق دەربڕی.

چوارچێوەی هەماهەنگی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا گفتوگۆ لە بارەی چەند پرسێک کرا و سەرەتاکەی بریتیبوو لە کردەوەی سوتاندنی قورئان لەلایەن پەنابەرێکی بە رەگەز عێراقییەوە لە سوید.

ئاماژە بەوەشکراوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق لە کۆبوونەوەکە ئامادەبوو و زانیاری لە بارەی کۆتا نوێکارییە سیاسی و خزمەتگوزارییەکانی عێراقی خستەڕوو و هەموو لایەک کردەوەی سوتاندنی قورئانی بە کارێکی نەرێنی و خراپ لە قەڵەمدا.

ئەوەش خراوەتەڕوو، چوارچێوەی هەماهەنگی هەوڵەکانی حکومەتی عێراق بەرز دەنرخێنێت و پشتیوانی تەواو لە جێبەجێکردنی پڕۆژە یاسای بودجەی ناوەندی و خێراکردن لە هەر هەوڵێک کە خزمەتگوزار بە خەڵکی بگەیەنێت دەکات.

ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، پەرلەمانی عێراق بودجەیەکی خاوەن قەبارەی ١٥٣ ملیار دۆلاری لە رێکەوتی ١٢ی حوزەیران بۆ ساڵەکانی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ پەسەندکرد.

بودجەی ئەمجارەی عێراق خەرجییەکی بەرچاوی بۆ پڕۆژەکانی گەشەپێدان و ژێرخانی ئابوری و پلانی زیادکردنی دەیان هەزار کارمەند لە کەرتی گشتی لەخۆگرتووە، رەشنووسی بودجەکە دوای چەند مانگێک لە ململانێی سیاسی تێپەرێندرا و زۆربەی گفتوگۆکان لە بارەی داهاتی نەوت بوو لە نێوان حکومەتی هەرێم و بەغدا.

لە ساڵی ٢٠٢١ قەبارەی پڕۆژە یاسای بودجە ٨٩ ملیار دۆلاربوو و لە ساڵی ٢٠٢٢ بەهۆی ناسەقامگیری سیاسییەوە پڕۆژە یاسای بودجە ئامادەنەکرا و حکومەتی ئەو سەردەمە تەنها یاسایەکی بەپەلەی بۆ دابینکردنی خەرجی و شایستەداراییەکان ئامادەکرد.

لە پڕۆژە یاسای بودجە نرخی نەوت بە ٧٠ دۆلار هەژمارکراوە و هەناردەی نەوتیش بە ٣.٥ ملیۆن بەرمیل خەمڵێندراوە و لە ناویدا ٤٠٠ هەزار بەرمیل لە نەوتی هەرێمەوە بەرهەمدێت و لە بەرامبەردا ١٢.٦٪ بودجە وەک پشکی هەرێمی کوردستان دیاریکراوە.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085