لەبەرامبەر نەناردنی بەنزینی ٤٥٠ دیناری بۆ هەرێم، لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵامان لەسەر سودانی تۆمارکرد
ئەمڕۆ بەندە لە گەڵ دەستەی داکۆکیکار لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی سكاڵامان تۆمار كرد لە دادگای فیدڕاڵی لە سەر سەرۆك وەزیرانی عێراق ( محمد شیاع سودانی )و وەزیری نەوت(حەیان عبدالغنی)
لە سەر پێنەدان و نەناردنی ڕێژەی (%١٢،٦٧) لە سوتەمەنی بە پاڵپشتی حكومەت، وەك بەنزین كە لتر بە (٤٥٠) دینارە و گاز بە (٤٠٠) دینار و نەوتی سپی (١٥٠)دینار و غاز و نەوتی ڕەش بۆكارگەكان دابین بكەن ، چونكە بە پێی دەستوری عێراق بێت هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستانیش مافی دەستوری خۆیانە وەک هەر هاوڵاتی یەکیتری عێراق سوتەمەنیان بە نرخی پاڵپشتی پێبدرێت بەهەمان نرخی ناوچەکانیتری عێراق دوای ڕادەستکردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بە وەزارەتی نەوتی عێراق و كۆمپانیای (سۆمو) ..
بە پشتیوانی خودای گەورە و ئێوەی ئازادی خواز هەموو رێگەیەكی یاسایی و دستوری دەگرینە بەر بۆ گەڕاندنەوەی مافی هاوڵاتیان هەرێم كوردستان ..
لێروە دەمانەویت سوپاسی (كاك كاروان شەهاب ) بكەین كە وەك پارێزەریكی خۆبەخش لە گەڵمان دەبێت بۆ ئەم كەیسە...
غالب محمد عەلی
