
بڕیاریان نه‌داوه له‌سه‌ر كشانه‌وه له حكومه‌ت
راگه‌یه‌ندراوی كۆبونه‌وه‌ی دەرباز کۆسرەت رەسول کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یه‌كێتیی و قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری سکرتاریەتی مەکتەبی سیاسی یه‌كێتیی لەگەڵ بۆردی حکومەت و پەرلەمانی یه‌كێتیی له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی له هه‌ولێر:
🔹 یەکێتیی لەپێناو مافەکانی خەڵک و حوکمڕانییەکی تەندروست هەموو هەنگاوێک دەگرێتەبەر.
🔹 کۆبوونەوە بە گفتوگۆی بەشداربووان و هەڵسەنگاندنی سەرجەم ئەگەرو پێشهاتەکان کۆتایی هات.
🔹 هەمووان هاوڕابوون کە یەکێتییەکی یەکدەست و یەکگوتار دەتوانێت بەرەنگاری هەموو ئاڵنگارییەکان ببێتەوە و زاڵ بێت بەسەر کێشەو گرفتەکان و هەنگاو بنێت بۆ کۆتایی هێنان بە قۆرخکارییەکان.
🔸 پێشبینی ده‌كرا له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا بڕیاری كۆتایی خۆی بدات له‌باره‌ی مانەوه یان كشانه‌وه‌ی یه‌كجاری له حكومه‌ت.