
کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئاگاداری نامەیەك ئاراستەی بزوتنەوەی ئیسلامی دەکات
کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق بە فەرمی مامۆستا (نەوزاد ) نوێنەری بزوتنەوەی ئیسلامی لە کۆسیۆن ئاگادارکردوەتەوە ،کە کۆنگرەی ١٢ی بزوتنەوەی ئیسلامی ھەڵوەشاوەتەوە و ئەوانەی لەو کۆنگرە دەرچوون ھیچ شەرعیەتیەکی یاساییان نیە .
کۆمسیۆن ئەوەشی راگەیاندوە دەبێت بزوتنەوەی ئیسلامی کاتێك دیاری بکات بۆ ئەنجامدانی کۆنگرە ، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەکی باڵای ھاوبەش لە ھەردوولا (لایەنی سەربە مامۆستا کامیل حاجی علی و لایەنی عیرفان علی عبدالعزیز) پێکبھێنرێت و سەرپەرشتی کۆنگرەکە بکات .
ئەمە جگە لەوەی نوێنەرێکی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق وەك چاودێر لە کۆنگرەکە ئامادە دەبێت و چاودێری وردی رێکارەکانی کۆنگرە و پڕۆسەی ھەڵبژاردنی رابەر و ئەندامانی سەرکردایەتی دەکات .
وە کۆمسیۆن ئاماژەی بەوەش کردوە دەبێت پێشوەخت ھەردوولا لە بەرواری کۆنگرە ئاگاداربکرێنەوە ، تاوەکو ھەردوولا ئامادەکاری تەواو بۆ کۆنگرە بکەن .
لەکۆتایدا ئاگاداری نامەکەی کۆمسیۆندا ھاتووە ، لەکاتی ئەنجامدانی کۆنگرەدا دەرکەوت لایەنێک لەو دوو لایەنە خروقات یان پێچەوانەی پەیڕەوپڕۆگرام کاردەکات ئەوا راستەوخۆ لایەنی بەرامبەر بە براوە دادەنرێت و کۆمسیۆن بەفەرمی دانی پێدادەنێت وەك خاوەنی شەرعی بزوتنەوەی ئیسلامی .
ئەم ئاگاداری نامەیەی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق پشتڕاستی ئەو قسانەیە کە پێشتر مامۆستا کامیل حاجی لەبارەی ھەڵوەشاندنەوەی کۆنگرەی ١٢ ی بزوتنەوە کردبووی ، کەوا کۆنگرە ھەڵوەشاوەتەوە و ھیچ شەرعیەتیەکی نیە و دەبێت کۆنگرەیەکی نوێی دوور لە ھەموو خروقات و ساختەکاریەك ئەنجام بدرێت .