نوێترین

recent

24/02/2023

شادمان مەلا حەسەن :ئێمە وەك سەرکردایەتی لاهور شێخ جەنگی وەك سەرۆك کاری خۆی ئەکات


شادمان مەلا حەسەن ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی :

دادگا ئەو مافەی بۆ ئێمە گەڕاندەوە کە وەک ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی کار بکەینەوە و لاهور شێخ جەنگیش وەک هاوسەرۆک دەستبەکار بێت
_بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی دەسەڵاتی تەواوی لە ناو حیزب هەیە، بەڵام لە دوای ٨ تەموزەوە نە کۆبەنەوە دەکەن نە هیچ دەسەڵاتێکیان نەماوە بەشێوەیەکی زۆرە ملێ هەموو دەسەڵاتەکان کەوتووەتە دەست یەک کەس .
_هەنگاوی کرداری لاهور شێخ جەنگی ئەوەیە ئێمە پەیامێکمان داوەتە سەرکردایەتی یەکێتی ئەگەر ئەوان هاتنە پێش لە پێناو بەرژەوەندی یەکێتی لەسەر سیخەیەکی نوێی کاری پێکەوەیی دەکەین، کێشەکان یان دەبەینە ناو کۆنگرەیەکی تر یان لە ناو ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکلای دەکەینەوە ، ئەگەر ئەوەش نەکرا ئەوە ئێمە وەک سەکردایەتی و لاهور شێخ جەنگیش وەک هاوسەرۆک کاری خۆی دەکات .
_چونکە دادگا یەکلایی کردەوە ئێمە یەکێتین ئەگەر ئەو برادەرانە لەگەڵ ئێمە کاریان نەکرد ئێمەش لەگەڵ ئەوان کار ناکەین .
_بەپێیی دەستوری عێراق ئەگەر دوو یاسا لە هەرێم بەغدا دژ بە یەک بوون ئەفزەڵیەت بۆ یاساکەی هەرێم دەبێت .
_ئێمە کارێک ناکەین تەشەنوج دروست بکات دەمانەوێت کاێکارەکان بە دانوستان و لێک تێگەیشن بەڕێوە بچێت .
_لە دواهەمین هەڵبژاردندا یەکێتی دەنگەکانی زۆر کەمی کرد ئەوەیش دەری دەخات دۆخی یەکێتی زۆر خراپە
Picsart-24-02-23-21-31-09-085