نوێترین

recent

26/02/2023

وەزارەتى دارایى: لەگەڵ عێراق لەسەر پشکى هەرێم لە بودجە ساڵى ٢٠٢٣ گەیشتینە ڕێککەوتنى سەرەتایى

 وەزارەتى دارایى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەبارەى کۆبوونەوەیان لەگەڵ حکومەتى فیدراڵى ڕاگەیەنراوێکى بڵاو کردەوە و ئاشکراى دەکات، "لەگەڵ عێراق لەسەر پشکى هەرێم لە بودجە گەیشتینە ڕێککەوتنى سەرەتایى"

دەقى راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:



شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبونەوە

ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢٣/٢/٢٦ شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی بەڕێز ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابوری و دکتۆر ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و خالید چاوشلی سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی هەرێم لەشاری بەغداد لە گەڵ بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبونەوە.

لە دیدارێکدا کەهەریەک لە دکتۆر فواد حسێن و محەمەد تەمیم جێگرانی سەرۆک وەزیران و حەیان عەبدول غەنی وەزیری نەوتی عێراق و تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق و بەنگین ڕێکانی وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق ئامادەی بوون، تاوو توێی پشکی هەرێم لە پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ عێراق کراو وەفدی هەردولا گەیشتنە ڕێکەوتنی سەرەتایی بۆ چارەسەری کێشەکان.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085