لە ڕوونکردنەوەیەك دا کۆپییەکی بۆ ئاژانسی ووڵات نێردراوە
لەبارەی پڕکردنەوەکە هاتووە فۆڕمێک و دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی 2023ی خانەنشینان نووسراوێ دەردەکربەڕێوەبەرایەتیی خانەنشنیی هەڵەبجە، لە نووسراوێکدا کە بۆ بانکەکانی پارێزگاکەی ناردووە و کۆپییەکی نووسراوەکە بە (باسنیوز) گەیشتووە، لەبارەی فۆڕمێک و مووچەی مانگی 1ی 2023چەند ڕوونکردنەوەیەکی خستووەتە ڕوو.
ئاماژە بەوە کراوە، خانەنشینان و پاشەنشینان (وارسەکان)ی خانەنشینەکان سەبارەت بە پڕکردنەوەی فۆرمی بەرحەیاتی ساڵانەی خانەنشینی پابەندی چەند ڕێنوێنیەک بن.ئەوە خراوەت ڕوو، لەکاتی وەرگرتنی مووچەی مانگی 1ی 2023 خانەنشین خۆی ئامادەبێت و هیچ بیانوویەک بۆ ئامادەنەبوونی قبوڵ ناکرێ و جەختیش کراوەتەوە هیچ وەکالەت و بریکارییەک قبوڵ ناکرێ و دەبێ خاننشین خۆی ئامادەبێ.لەبارەی ئەو کەسانەی پەککەوتەن و لە ماڵەوە کەوتوون، خانەنشینی هەڵەبجە ڕوونی کردووەتەوە لیژنەیەک سەردانیان دەکات و مووچەیان بۆ خەرج دەکرێ.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، ئەو خانەنشینانەی لەدەرەوەی وڵاتن و بریكارنامەیان بۆ كەسی دووەم كردووەتەوە، پێویستە لە رێگەی باڵوێزخانەی عێراق، یان لە رێگەی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بریكارنامەی فەرمی بنێرن، بەو مەرجەی لە رێگەی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەسند بكرێت.
زور جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە مووچە بە هیچ خانەنشینێک نادرێت تا نەبیندرێت
لە نووسراوەکە ئەوەش هاتووە: تەنیا خانەنشینانی بانکی_هەڵەبجە لە ڕۆژی یەکشەممە 22ی1ی 2022 خۆیان دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی هەڵەبجە بکەن بۆ گەڕاندنەوەی فۆرمەکان بە پڕکراوەیی دواتر لە مووچەی مانگی لیژنەکەمان لە بانکی هەڵەبجە دادەنیشن.
بەپێی زانیارییەکان، ئەگەر خانەنشینەکە لە ژیاندا بوو تەنها بەشی زیندووی فۆڕم پڕ دەکرێتەوە و پێویست ناکات لە بەشی میراتگر هیچ زانیاریەک پڕ بکرێتەوە، ئەگەر خانەنشینیش کۆچی دوایی کردبوو تەنها بەشی میراتگر پڕ دەکرێتەوە.
پێشتر بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی هەرێمی کوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "لەگەڵ مووچەی مانگی یەکی ساڵی 2023، دەبێت خودی خانەنشینەكان، یان میراتگرەكانیان ئامادەی وەرگرتنی مووچە بن و زانیارییەكانیش تەواو و دروست بن."
بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشین، دووپاتی كردەوە، كە دەبێت ئەو فۆڕمە بدرێتەوە بەو بانكەی، كە خانەنشین مووچەكەی لێ وەردەگرێت و كۆپیی ناسنامەی خانەنشین و كارتی زانیاری و كارتی نیشتمانییش لەگەڵ فۆڕمەكەدا بێت.
لە هەرێمی كورستان، زیاتر لە 250 هەزار خانەنشینی سەربازی و شارستانی مووچە وەردەگرن و ئەو فۆڕمە هەموو ئەو خانەنشینانە دەگرێتەوە.

