نوێترین

recent

19/01/2023

پەیامێك لە بافڵ جەلال تاڵەبانی-یەوە

 پەیامێك لە بافڵ جەلال تاڵەبانی-یەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، "‌پێشوازی لە بڕیارەكەی پەرلەمانی ئەڵمانیا دەكەم بۆ بەجینۆسایدناساندنی كۆمەڵكوژیی خوشك و برا ئێزیدییەكانمان".

راشیگەیاند، "ئەم بڕیارە هەنگاوێكی گرنگە بە ئاڕاستەی یەكخستنی هەوڵە نێودەوڵەتییەكان بۆ قەرەبووكردنەوە و گەڕاندنەوەی ماف بۆ ئێزیدییەكان و هیوادارم ئەم بڕیارە بوێرانەیەی ئەڵمانیا هاندەرێكی گرنگ بێت تاوەكو وڵاتانی دیكەش هەنگاوی لەم شێوەیە بگرنەبەر".
سەرۆك بافڵ جەختیكردەوە، "‌یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەك هەمیشە هاوكار و پشتیوان دەبێت لە پاراستنی ئێزدییەكان و كەلتوورە ڕەسەنەكەیان، وەكچۆن سەرسەختانە هەوڵ بۆ سۆراغ و گەڕاندنەوەی ئازیزانمان دەدات کە تاوەكو ئێستا چارەنووسیان نادیارە".
پافڵ جەلال تاڵەبانی"
Picsart-24-02-23-21-31-09-085