پۆلیسی جەندرمەی تورکیا دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارانەی راگەیاند، کە شەوی رابردوو پێنج هاوڵاتی خەڵکی هەرێمی کوردستانیان کوشت و دانیان بە تاوانەکانیانداوە
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردوە، ئەو تۆمەتبارانە دستگیرکراون کە شەوی رابردوو پێنج هاوڵاتی کوردی شاری دهۆکی لە پارێزگای مێردینی باکوری کوردستان کوشتئاماژە بەوەشدراوە، ئەو تۆمەتبارانە لە لایەن پۆلیسی جەندرمەوە دەستگیرکراون دواتر دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە و وتویانە بەمەبەستی دزیکردن لەو خێزانە ئەو کارەیان ئەنجامداوە، بەڵام لە بارەی جۆری چەک و دەستکەوتنی چەکەکان هیچ دانپێدانانێکی ئەو تۆمەتبارانە ئاشکرا نەکراوە.
هاوکات ئەکرەم یەڵدز، داواکاری گشتی شاری مێردینی باکوری کوردستان ڕایگەیاندوە: دوو لە تۆمەتبارەکان بەدوای ئەو ئۆتۆمبێلەدا ڕۆیشتوون کە لەسەر ڕێگای نسەیبین- مێردین ڕۆشتوون و لەگەڵ دەرچوونی ئۆتۆمبێلەکە لە نسەیبین ئۆتۆمبێلەکەیان ڕاگرتووە و تەقەیان کردووە بۆ کوشتنی ئەو کەسانەی لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون.

لەلایەکی تریشەوە بەشێکی تر لەمیدیاکانی تورکیا باس لەوە دەکەن کە گوایا بکوژەکان لە مەرزی ئیبراهیم خەلیل وە بەشوێنیانەوە بوون،،