نوێترین

recent

20/01/2023

یەکێتی "سەرۆكە فاشیلەكەی كابینەی حکومەت بودجەی دژەتیرۆری بڕی.

 "سەرۆكە فاشیلەكەی كابینە بودجەی دژەتیرۆری بڕی و پارتی لە سیناریۆیەكی "بۆلیود"دا راستییەكانی شێواند"

حاجی مەسیفی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بۆ سایتی فەرمی حزبەكەی:
ئەو تیرۆرەی لە سەرەتای دروستكردنی حكومەتی هەرێمەوە تائێستا لە زۆنی زەرد كراوە هاوشێوەی نەبووەو نییە.
ئەرێ بەڕاست هەر سەرۆكی ئەم حكومەتەی ئێستا نەبوو كاتێك سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم بوو لەوكاتەدا سەردەشت عوسمان‌و ویدات حسێن‌و عەبدولستار تاهیر شەریف سەدانی تری تیرۆركردو سیناریۆی بۆ دادەتاشی.
ئێستا كە سەرۆكی حكومەتە ئەو هەموو گەنجەی بادینانی بەناڕەوا دەستگیركردوەو سزایان بەسەردا سەپێنراوە، ئێستا با خەڵك بڕیار بدات كێ تیرۆر دەكات.
پارتی داهێنەری كارو سیناریۆی تیرۆرستییە لە هەرێمی كوردستان، دەپرسین كێ رەئوف ئاكرەیی‌و عەلی كۆخی‌و چەندین هەڤاڵی یەكێتی لە بادینان شەهید كرد؟ هەر ئەمانەشن ئێستا هاتوون دەهۆڵی ئازادی دەكوتن وادەزانن خەڵك بڕوایان پێ دەكات.
سەرۆكی یەكێتی بەئاشكرا داوای پێكێهێنانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی لەبارەی رووداوەكەی شەهیدكردنی هاوكار جاف كردوە، بەڵام ئەوە پارتی بوو لەسیناریۆیەكی بۆلیودیدا راستییەكانی شێواندو ئەو هێزەی تۆمەتبار كرد كە هەولێری لەدەست داعش پاراست.
پارتی داڵدەی بكوژەكان دەدات‌و لەبری دەستگیركردن‌و روبەڕوبوونەوەیان بەیاسا، لە پایتەختەوە فەوج‌و هێز دەكاتە خەڵاتیان‌و بە پەیامیش وەك پەرۆشی یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە خۆی نیشان دەدات.
لە كوردستان ئەوانەی تیرۆر دەكەن لەبری ئەوەی بدرێنە دادگا، دەچنە ناو پارتی و فەوجیان بۆ دەكرێتەوە، لەوێ داڵدەدەدرێن‌و هێزو چەك و پاسەوانیان بە موچەی خەیاڵی بۆ دادەمەزرێنن نموونەش زۆرە، لەكاتێكدا هەزاران دەرچووی زانكۆ و پەیمانگا و هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دكتۆرا هەن تائێستا دانامەزراون.
سەرۆكە فاشیلەكەی كابینە بە تەواوی بودجەی هێزێكی نیشتمانی قارەمانی وەك دژە تێرۆری بڕی‌و هەوڵی بڕینی قووتی سەدان قارەمانی ئەم نیشتیمانەتان داوە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085