نوێترین

recent

19/01/2023

بەپەلە. لاهور شێخ جەنگی" سکاڵاکەی بردەوە پافل تاڵەابنیش هەڕەشەی سەر لالەزار ئەکات

 سەرچاوەیەكی باوەڕپێکرا لەگردی سەرجنار بەئاژانسی وووڵاتی ڕاگەیاند

* لاهور شێخ ر جەنگی سکاڵاکەی لەبارەی هاوسەرۆکییەوە لە بافڵ بردەوە م* بافڵ تاڵەبانی"یش هەڕەشەی هێرشکردنە سەر لالەزار دەکات* 

لە کۆبوونەوەی شەوی 15ی مانگ لە بارەگای یەکەی 70 پلانی چی دانراوە؟ * دروستکردنی ژووری عەمەلیات بۆ چ مەبەستێك؟* یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنەوە چییان بە ئێران وتووە؟

* شێخ لاهور جەنگی سکاڵاکەی لەبارەی  کەیسی هاوسەرۆکییەوە لە بافڵ بردەوە 
دوای ئەوەی لاهور جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی لەبارەی کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتییەوە سکاڵای لەسەر بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی تۆمار کرد، دواجار بڕیار لە بەرژەوەندیی شێخ لاهور درا و سکاڵاکەی لە دژی بافڵ تاڵەبانی بردەوە، ئەگەر هیچ کۆسپێك و فشارەکانی ئێران رێگری نەکات ئەوا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەفەرمی ئەنجامەکەی رادەگەیەنێت.

* بافڵ تاڵەبانی هەڕەشەی هێرشکردنە سەر لالەزار دەکات

دوای خۆڕێکخستنەوە و جموجۆڵەکانی شێخ لاهور جەنگی و پەیوەندیکردنی فەرماندە سەربازییەکانی یەکێتی بە ناوبراوەوە و دەنگۆی دروستکردنی هێزی چەکدار لەژێر ناوی دووپشک لەلایەن شێخ لاهورەوە، وە لە چەند رۆژی رابردوودا بەدیارکەوتن و بڵاوەپێکردنی هێزی چەکدار لە دەڤەری ڕاپەڕین و چەند شوێنێکی دیکە و دانانی ژمارەیەکی زۆری بازگە لە ناو شار و شارۆچکەکانی ژێر دەسەڵاتی یەکێتی ئاماژەیەکی روونن کە بارودۆخەکە نائارامە و لە هەر ساتێکدا ئەگەری هێرشی چەکداری بۆ سەر لالەزار لە ئارادایە.


* لە کۆبوونەوەی شەوی 15ی مانگ لە بارەگای یەکەی 70 پلانی چی دانراوە؟

ترس و دڵەڕاوکێ بافڵیان تووشی شپرزەیی و هیستریا کردووە بە جۆرێك لە شەوی 16/15ی ئەم مانگە لە بارەگای یەکەی 70 بە ئامادەبونی جەلال شێخ ناجی، وەهاب هەڵەبجەیی ناسراو بە (وەهاب تیرۆریست) لیوا عومەر سالح سەرۆکی دەستەی ئەرکانی هێزەکانی 70، لیوا سەلاح بەرپرسی یەکەی هەواڵگریی یەکەی 70، هیوا ئەحمەد بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی و عەمید سەرخێڵ بەڕێوەبەری ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی و دیار کەرکوکی جێگری فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆ کۆبۆتەوە و ژوورێکی عەمەلیاتی پێکهێناوە بۆ ئەگەری ڕوودانی هەر حاڵەتێکی لەناکاو و نەخوازراو کە لەناو یەکێتی پلانی کودەتا هەیە بەسەر بافڵدا.


* یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنەوە چییان بە ئێرانییەکان وتووە؟

لە رۆژی 15-1-2023 شاندێکی ئێرانی بە نهێنی سەردانی یەکێتییان کردوە لە دەباشان، یەکێتی لەبارەی دۆخی ناوخۆییانەوە و بە ئێرانییەکانیان گوتووە کە دۆخی یەکێتی یەکجار خراپە و ئەگەر هەڵبژاردن بکرێ ئەوا ئێمە وەک یەکێتی نەك هەڵبژاردن دەدۆڕێنین بەڵکو یەکێتی دەتوێتەوە و نامێنێت، لەو بارەوە ئێرانییەکان پێیان راگەیاندون ئێمە لە رێگەی خۆمانەوە هەموو هەوڵێکی خۆمان دەدەین تا بەغدا فشار بخاتە سەر پارتی و لای خۆشمانەوە فشار لە پارتی دەکەین لەگەڵ ئێوە بێنە سەر هێڵ، بەڵام بەربەستی گەورە و کێشەی سەرەکی تیرۆرکردنی هاوکار جافە، پێویستە ئێوەش هەوڵ بدەن و رێگاچارەیەک بدۆزنەوە تا پارتی هێور بکەنەوە.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085