نوێترین

recent

18/01/2023

تەقە لە ئەفسەرێک و پاسەوانەکەی دەکرێت و هەردووکیان گیانلەدەستدەدەن

 درەنگانی ئەمشەو لە نزیک ناوچەی جەبەل بۆری کەرکووک تەقە لە ئەفسەرێک و پاسەوانەکەی [کە شۆفێریشی بووە] کرا و هەردووکیان گیانیان لەدەستدا.

 
بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆلیسی کەرکووک  "شەوی سێشەممە لە نزیک سنووری جەبەل بۆری شاری کەرکووک موقەدەم نەوزاد حوسێن عەلی و پاسەوانەکەی بە ناوی محەممەد پاشا حوسێن لە فەوجی 3ی پۆلیسی ئامادە لە کاتی بەسەرکردنەوەی خاڵەکانیان، تەقەیان لێکراوە و گیانیان لەدەستداوە."
 
بەپێی زانیارییەکان، "تەقەکان بە چەکی ئێم-4 کراوە و ئەفسەرەکە و پاسەوانەکە لە شوێنی رووداوەکە گیانیان لەدەستداوە و دواتر تەرمەکانیان گواستراونەتەوە بۆ پزیشکی دادی نەخۆشخانەی ئازادیی کەرکووک."
Picsart-24-02-23-21-31-09-085