نوێترین

recent

17/01/2023

تایبەت : برێت مەکۆرگ لەکۆبونەوەی ئەمڕۆی لەگەڵ پافڵ تاڵەبانی چی سەبارەت بە لاهور شێخ پێ ڕاگەیاندووەە؟

سەرچاوەیەکی تایبەت بەئاژانسی هەواڵی ووڵاتی ڕاگەیاند لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان پافڵ تاڵەبانی برێت مەککۆرگ  داوایی لەپافڵ تاڵەبانی کردووە کە دەبێت لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی" بگەنە ڕێكـەوتن 

برێت مەکگورك لە کۆبوونەوەکەی ئەمرۆ لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی لەسەر چەند تەوەرێك قسەی کردووە و ئاگاداری کردووەتەوە کەوا دەبێت لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی ئاشت ببنەوە و بەیەکەوە یەکێیێ بەڕێوە ببەن، هەروەها هۆشداری بە بافڵ تاڵەبانی داوە و کەوا یەکێتی و سنووری سەوز کەوتۆتە ژێر ئەژموونی ئیرانییەکان و مانگانە لەرێگای یەکێتییەوە لە فرۆکەخانەی سلێمانی و مەرزەکانی ژێر دەسەڵاتی یەکێتی زیاتر لە ملیارێك دۆلاری ئەمرێکی بە شێوەی کاش دەنێردرێتە وڵاتی ئیران.

هەروەها سەبارەی بە ئەژی ئەمین برئت مکگورك بە بافڵ تاڵەبانی ڕاگەیاندووە بەهیچ شێوەیەك تداخلی ئیش و کارەکانی ئەژی ئەمین نەکات و لای وڵاتانی هاوپەیمانان ئەژی ئەمین سەرۆکی ئاژانسی زانیارییە.

هەروەها سەبارەت بە کەیسی تیرۆرکردنی هاوکار جاف کەوا وەکو هاوپەیمانێکی وڵاتە هاوپەیمانەکان بەتایبەت ئەمریکا ، بە بافڵ تاڵەبانی ڕاگەیاندووە کەوا دەبێت بەهەر شێوەیەك بێت ئەو تۆمەتبارانە تەسلیمی یاسا بکرێن و بە سزای یاسایی خۆیان بگەن چونکە ئەوان هەستاون بە تیرۆرکردنی هاوپەیمانێکی سەرەکی ئەمریکا و وڵاتان.

سەرچاوە تایبەت

Picsart-24-02-23-21-31-09-085