ڕاوێژکارێکی سەرۆکی هەرێم وردەکاری کۆبونەوەی برێت مەکگۆرک و نێچیرڤان بارزانی ئاشکرا دەکات
زیرەک کەمال، ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێژ بۆ میدیای پارتی:هاتنی برێت مەکگۆرک بۆ هەرێمی کوردستان، زۆر گرنگە و مەبەست لەو سەردانە و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوە بوو، کە پەیوەندییەکانی ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبن و زیاتر بەهێز دەکرێن و هاوپەیمانیی ئەمەریکا و وڵاتانی زلهێزیش لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت، هەر بۆیەش کە سەردان دەکەن واتا پەیوەندییەکانیش بەردەوام دەبن، کە باس لە کۆمەڵێک پرسی گەرموگوڕی سەر گۆڕەپانی سیاسی کرا.
ئەوان لە ڕووی کردارییەوە دەست لە کاروباری هەرێم وەرنادەن، بەڵام هیواخوازن لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان تەبایی هەبێت و لەسەر بنەمای هاوبەش کار بکەن و هەر گرفتێکیش هەبێت، چارەسەری بکەن.
پشتگیری ئەمەریکاشیان بۆ هەرێم دووپات کردەوە لەسەر ئەو بنەمایەی، هەرێم و ئەمەریکا رێککەوتنیان لەسەر کردووە، بۆیە هیوایان خواست کە هەرێم هەمیشە سەقامگیر بێت و پێکەوەژیانیش بەردەوام بێت.
