نوێترین

recent

17/01/2023

ئەدنامێکی سەرکردایەتی یەکێتی بۆ پارتی لەبری دەستگیرکردنی تاوانباران پارتی فەوجیان بۆ ئەکاتەوە.

 

حاجی مەسیفی - ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی:
ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، تیمی پارتی لە حكومەت بە ئاشكرا داڵدەی بكوژ و لە یاسا هەڵاتوان دەدات و لە جیاتی دەستگیركردن و پاراستنی سەروەری یاسا، لەپایتەختەوە بە دروستكردنی فەوج خەڵاتیان دەكات و كۆسپیش دەخاتە بەردەم یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان.
حاجی مەسیفی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی لەمیانەی بەشدارییكردنی لە بەرنامەی شرۆڤەی كەناڵی گەلی كوردستان رایگەیاند، "سەرۆكی حكومەتی لە پەیامی شێواندن و بەلاڕێبردنی راستییەكان باسی تیرۆر دەكات، ئەوەش لەچەواشەكاری بەولاوە شتێكی تر نییە، ئەو تیرۆرەی لە سەرەتای دروستكردنی حكومەتی هەرێمەوە تائێستا لە زۆنی زەرد كراوە هاوشێوەی نەبووە و نییە".
"سەرۆكی حكومەت دەهۆڵی ئازادی دەكوتێت"
" لەكابینەی فاشیلدا بە فەوج خەڵاتی بكوژ دەكرێت"
🔹تیرۆر لەزۆنی زەرد هاوشێوەی نەبووە
🔸ئەرێ بەڕاست هەر سەرۆكی ئەم حكومەتەی ئێستا نەبوو كاتێك سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم بوو.
🔸تیمی پارتی لەحكومەت بەئاشكرا داڵدەی بكوژو لەیاسا هەڵهاتوان دەدات و لە جیاتی دەستگیركردن و پاراستنی سەروەری یاسا.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085