
لەسەر دووعا و نوشتە و فاڵکردن
قائیمقامیەتی سلێمانی ئارایشتگای شاهان دادەخات
لەسەر زانیاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش و بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی، بەهۆی دووعا و نوشتە و فاڵکردنە ئارایشتگای شاهان لەگەڕەکی کوردسات دادەخرێت.قائیمقامیەتی سلێمانی ئارایشتگای شاهان دادەخات
ئەمڕۆ چوارشەممە، لەسەر زانیاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی و بەهۆی دووعا و نوشتە و فاڵکردن تیایدا، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتەوە ئارایشتگای شاهان دادەخرێت.
هەروەها، بۆ روبەڕوکردنەوەیان بە رێکارەکانی یاسا، بەفەرمانی بەرێز دادوەری یەکی لێکۆڵینەوەی سلێمانی ئەو کەسەی دووعا و نوشتەی کردوە و ئەو شۆفێرەشی کاری گەیاندنەکەی دووعا و نوشتەکانی کردوە دەستگیرکراون.
لای خۆشیەوە رێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی داوا لە خانمان دەکات لەهەر ئارایشتگایەک نوشتە و دووعای تێدا دەکرێت لیژنە هاوبەشەکان ئاگادار بکەنەوە.
هاوڵاتیان دەتوانن لەکاتی هەبونی گومان لە شوێنکارێک یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.
راگهیاندنی قائیمقامیهتی سلێمانی